|

ژیان و ڕه‌وتی خه‌باتی هه‌ڵکشان
به‌ره‌و لوتکه
مصطفی بارزانی نه‌مر
 
موسته‌فا
بارزانی یه‌کێک بوو له سه‌رکرده نه‌ته‌وه‌ییه هه‌ره ناسراوه‌کانی کورد‌و
، سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو ، کاتێ کۆچی دوایی کرد له
1/3/1979 له نه‌خۆشخانه‌ی جۆرج تاون له واشنتۆن دی سی . ملیۆنه‌ها کورد‌و
غه‌یره کورد به گریان و ڕۆڕۆ خوداحافیزییان له ته‌رمی پیرۆزی کرد ،
یادگارییه‌کانی له دڵی هه‌موو کوردێک ده‌مێنێته‌وه ئه‌وانه‌ی که
پشتگیریی له‌و ئامانجانه ده‌که‌ن که بارزانی نه‌مر به درێژی ژیانی خۆی
بۆی تێده‌کۆشین ، بارزانی هه‌تا هه‌تایه وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی به‌رز و
ناودار له مێژووی کورددا ده‌مێنێته‌وه ، ئه‌و هه‌ر وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ئیلهام
و نموونه‌ی که‌ڵه پیاوێک ده‌مێنێته‌وه بۆ گه‌نجی ئه‌مڕۆی کورد که پشت
قایمن به گیان و کۆڵنه‌دان و نه‌رمی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه که هیچ کاتێک له
په‌یوه‌ست بوونی خۆی به تێکۆشانی کورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئاشتی و ئازادی
و دیموکراتی درێغی نه‌کردووه‌و نه‌هه‌ژاوه
·
له ڕێکه‌وتی 14/03/1903 له گوندی بارزان هاتۆته دنیاوه.
·
له ساڵی 1906 له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا ، له به‌ندیخانه‌ی
موصڵ له‌گه‌ڵ دایکیدا زیندانی کراوه .
·
له نێوان ساڵی 1917-1919 شێخ ئه‌حمه‌د بارزانیی برا
گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ شێخ عبدالرحمن شه‌رناخی دا ، بۆ کاروباری شؤڕش
ده‌ینێرێته کوردستانی تورکیا و ، له‌وێ له ( موش ) چاوی به شێخ
عبدالقاهری نه‌هری و شێخ سه‌عیدی پیران ده‌که‌وێ .
·
له ساڵی 1919 به‌فه‌رمانی شێخ ئه‌حمه‌د به سه‌رۆکایه‌تی
هێزێکه‌وه ده‌چێته هاواری شؤڕشی شێخ مه‌حموودی نه‌مر ، به‌شێک له
هێزه‌که له دۆڵی ( بیاو ) وه به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی له ناوچه‌ی ( باڵه‌که
) وه ده‌ڕۆن . له‌ڕێگا تووشی شه‌ڕ و شۆڕی عه‌شیره‌ته دۆسته‌کانی ئینگلیز
ده‌بێ و چه‌ندین شه‌هید ده‌ده‌ن ، تا به‌رایی هێزه‌کانی ده‌گاته ناوچه‌ی
سلێمانی ، شۆڕش کۆتایی دێت و شێخ مه‌حموود خۆیشی به دیل ده‌گیرێت .
·
له نێوان ساڵی 1920-1921 دا له‌گه‌ڵ هێزێکدا ده‌چێته
هاواری ( ئه‌ندارێک ) پاشای ئه‌رمه‌نیه‌کان له تورکیا و پاشا‌و چه‌ندین
ئه‌رمه‌نیش له کوشتاره‌که‌ی ئه‌رمه‌نیه‌کانی تورکیا ڕزگار ده‌که‌ن و
ئه‌ندارێک پاشا‌و خێزانه‌که‌شی ده‌گه‌یه‌ننه سوریا‌و خۆشیان تا ده‌گه‌نه‌وه
زاخۆ ( 14 ) شه‌هید ده‌ده‌ن .
·
09/12/1931 له ڕاپه‌ڕینی یه‌که‌می بارزان دا ، له شه‌ڕی (
به‌رقی به‌گ ) دا ، به هه‌شتا بارزانیه‌وه سوپای ده‌وڵه‌تی شکاند و زیانی
( 126 ) کوژراوی به دوژمن گه‌یاند به‌رامبه‌ر به پێنج شه‌هید .
·
22/06/1933 دا که حکومه‌تی تورکیا شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی
ده‌گیرێ و ته‌سلیم به حکومه‌تی عێراقی ده‌کاته‌وه ، مسته‌فا بارزانی
نه‌مر به‌خۆی و خێزانه بارزانییه‌کانه‌وه ، به یارمه‌تی برا کورده‌کانی
تورکیا خۆی ده‌رباز ده‌کاو ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌ی بارزان ، حکومه‌تی
عێراقیش ناچار ده‌کا له کۆتایی ئابی
1933
دا شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی یش ئازاد بکات و بیگێڕێته‌وه
بارزان .
·
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1936 دا ، که بۆ ووتوێژ ده‌چێته موصڵ
له‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێ و له‌لای موته‌سه‌ریفی ئه‌وسای موصڵ ده‌مان
خوارد ده‌کرێ ، به موعجیزه له مه‌رگ ڕزگاری ده‌بێ پاش دوو هه‌فته‌ی
بێهۆشی ، هه‌ر له کۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا خۆی و شێخ ه‌حمه‌دی برا گه‌وره‌ی و
هه‌موو خێزانه بارزانیه‌کان ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ به‌غدا و شاره‌کانی دیکه‌و
له‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێن .
·
12/07/1943 بارزانی نه‌مر پاش چه‌ندی ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری و
ده‌ست به‌سه‌ری ، به یارمه‌تی حیزبی هیوا و چه‌ند که‌سانێکی نیشتمان
په‌روه‌ر له سلێمانی ده‌رباز ده‌بێ و ده‌گاته ( شنۆ ) ی کوردستانی ئێران
. هه‌ردوو حکومه‌تی عێراق و ئێران ، هه‌ریه‌که‌یان ( 50.000 ) هه‌زار دینار
پاداشت بۆ سه‌ری بارزانی نه‌مر ته‌رخان ده‌که‌ن ، به‌ڵام بارزانی له
28/07/1943 ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌ی بارزان و له ماوه‌ی دوو مانگ دا پتر
له دوو هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی لێ کۆده‌بێته‌وه و شۆڕشی 1943-1945 بارزان
ده‌ستی پێ‌کرد.
·
02/10/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی ( شانه‌ده‌ر ) .
·
12/10/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی ( خێرۆزۆک ) .
·
06/11/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی ( گۆڕه‌توو ) .
·
10/11/1943 شه‌ڕی به‌ناوبانگی (مه‌زنه ) .
·
29/11/1943 ده‌ستپێکردنی ووتووێژ له‌گه‌ڵ حکومه‌ت .
·
15/01/ 1945 لیژنه‌ی ( ئازادی ) پێکدێنی .
·
25/08/1945 شه‌ڕ ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه .
·
05/09/1945 شه‌ڕی به‌ناوبانگی ( مه‌یدان مۆریک ) له‌م
شه‌ڕه‌دا به‌رامبه‌ر به پێنج شه‌هید ، ده‌وڵه‌ت ( 80 ) دیل و (480) کوژراو
به‌جێ ده‌هێڵێت .
·
11/10/1945 کشانه‌وه بۆ کوردستانی ئێران .
·
29/04/1946 شه‌ڕی به‌ناوبانگی ( قاراوا ) له ناوچه‌ی
سه‌قز و به‌رگری کردن له کۆماری کوردستان ، له‌م شه‌ڕه‌دا (80) سه‌رباز و
ئه‌فسه‌ری سوپای ئێرانی کوژران و (120) یشیان لێ به‌دیل گیرا به‌بێ ئه‌وه‌ی
هێزه‌کانی بارزانی هیچ زیانێکیان لێ بکه‌وێت .
·
15/05/1946 شه‌ڕی گه‌وره‌ی ( مل قه‌ره‌نی ) یا ( مامه
شاه ) .
·
16/08/1946 پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقی دامه‌زراند
.
·
هه‌فته‌ی یه‌که‌می 03/1947 شه‌ڕی ( نه‌لۆس ) .
·
13/03/1947 شه‌ڕی به‌ره‌ی ( شنۆ و نه‌غه‌ده ) .
·
24/03/1947 شه‌ڕی ( قارنه ) له ناوچه‌ی خانه.
·
25/03/1947 شه‌ڕی _ هه‌ڤرس- هه‌له‌ج ) ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ
.
·
03/04/1947 شه‌ڕی نێرگێ ( به‌ری زهر ) . بارزانی نه‌مر
خۆی به سووکی بریندار بوو .
·
19/04/1947 دێته‌وه ناو خاکی عێراق .
·
25/05/1947 ده‌گاته گوندی ( با ) له کوردستانی تورکیا .
·
27/05/1947 ده‌گاته گوندی ( جێرمێ ) له کوردستانی ێران
.
·
09-11/06/1947 شه‌ڕی چیای ( سوسز ) و ده‌شتی ( ماکۆ ) ،
ئه‌م شه‌ڕه سێ شه‌وو سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو به‌بێ وه‌ستان سوپای ئێران تۆپ
و فڕۆکه و تانکیان تێدا به‌کار هێنا ، سوپای ئێران ده‌مێک پێشتر خۆیان بۆ
ئاماده کردبوو ، به‌ڵام بارزانییه‌کان شکاندیانن و جگه له سه‌دان کوژراو
( 271 ) که‌سیشیان به‌دیل گرتن .
·
له ڕۆژی 18/06/1947 دا ، بارزانی نه‌مر دوا که‌سی
هێزه‌که‌ی بوو له ئاوی ( ئاراس ) په‌ڕیه‌وه چووه نێو خاکی سۆڤێته‌وه .
·
29/09/1947 بارزانی نه‌مر له شاری ( نه‌خچه‌وان ) ی
که‌ناری ه‌رمینیاوه گوێزرایه‌وه بۆ شاری ( ماکۆ ) ی پایته‌ختی کۆماری
ئازه‌رباینجان .
·
19/01/1948 له کۆنفرانسێکی گشتیدا که هه‌موو کورده
ئاواره‌کانی کوردستانی عێراق و ئێران ئاماده‌ی ببون ، سه‌رکردایه‌تی سیاسی
هاوبه‌ش بۆ بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هڵبژێردراو بارزانی به سه‌رۆکی هو
سه‌رکردایه‌تییه هه‌ڵبژێردرا .
·
29/08/1948 خۆی و هه‌ڤاڵانی له ( باکۆ ) وه
ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ شاری ( تاشقه‌ندی ) پایته‌ختی کۆماری ئۆزبه‌گستان .
·
13/03/1949 بارزانی نه‌مر له هه‌ڤاڵانی داده‌بڕن و خۆی و
ته‌نها دوو هه‌ڤاڵی ده‌به‌ن بۆ شاری ( چه‌مبای ) له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی ۆرال و
له‌وێ ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێ .
·
01/10/1951 ده‌گه‌ڕێته‌ه‌وه تاشقه‌ند .
·
له مانگی ایاری 1953 ( ستالین ) ده‌مرێ و ( خرۆشۆف ) دێته
سه‌رکار ، بارزانیی ده‌گوێزرێته‌وه ( مۆسکۆ ) و چه‌ند جارێکیش چاوی به (
خرۆشۆف ) ده‌که‌وێ .
·
06/10/1958 پاش شۆڕشی تهمووز و ، پتر له دوانزه ساڵ
ده‌ربه‌ده‌ری گه‌یشته‌وه به‌غدا .
·
له سه‌ره‌تای 1960 به‌یه‌کجاری گه‌ڕایه‌وه بارزان .
·
11/09/1961 شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول ده‌ستی پێ کرد .
·
11/03/1970 دا ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانی عێراق به‌ده‌ست هێنا .
·
29/09/1971 ناحه‌زانی کورد و کوردستان پیلانێکی مکۆم و
نه‌خشه بۆ کێشراوی وردیان بۆ نایه‌وه ، به موعجیزه لێ ی ڕزگار بوو .
·
له ئاداری 1974 ده‌ستی دایه‌وه شه‌ڕی به‌رگری .
·
له ئاداری 1975 له ئه‌نجامی ڕێکه‌وتنه ناوزڕاوه‌که‌ی
جه‌زایر و ئه‌و پیلانه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی که دژ به شؤڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن
کرا ، به خۆی و سه‌دان هه‌زار کوردی عێراقه‌وه چووه‌وه کوردستانی ئێران
.
·
01/03/1979 له ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به
نه‌خۆشی شێرپه‌نجه کۆچی دوایی کرد .
·
05/03/1979 له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له کوردستانی ئێران له
شاری ( شنۆ ) له‌سه‌ر سنووری کوردستانی عێراق و کوردستانی تورکیا
ئه‌سپه‌رده‌ی خاکی پیرۆزی کوردستان کرا .
·
06/10/1993 هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی نه‌مران بارزانی نه‌مر و
ئیدریسی هه‌میشه زیندوو له ڕێوڕه‌سمێکی شکۆدار بۆ کوردستانی عێراق ، که
له پێنجوێنه‌وه تا سلێمانی و هه‌ولێر و ناو په‌رله‌مانی کوردستان و تا
به‌خاک سپارنیان له بارزان ، به سه‌دان هه‌زار که‌س له هه‌موو چین و
توێژ و که‌رتی کۆمه‌ڵایه‌تی و پیاوانی ئایینی و که‌سایه‌تی کورد تورکمان و
ئاشووری و عه‌ره‌ب له پێشوازیدا بوون .
|