|
سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ گۆڤاری نیوزویک باسی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و
كۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مالیكی‌دا کرد

مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری
Newsweek ، باسی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و كۆبوونه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی کرد.
مسعود بارزانی سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری Newsweek
كه رۆژنامه‌نووس لاری كاپلۆڤ له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیداوه، باس
له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك
وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ نوری مالیكی و په‌یوه‌ندی نێوان
هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ ده‌كات، كه ئه‌مه
ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
- پێویسته خه‌ڵكی هه‌ڵبژاردن چۆن لێك‌بدنه‌وه؟.
سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان: ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێك بوو بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی
كوردستان، له رابردوودا خه‌ڵكی ئێمه ده‌چه‌وسێندرانه‌وه،
ئه‌مڕۆ ئێمه گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێك كه میلله‌ت ده‌توانێ
ئازادانه ده‌نگ بۆ هه‌ر كه‌سێك بدات كه ده‌یانه‌وێت.
- ده‌ركه‌وتنی ئۆپۆزسیۆنێكی نوێ چۆن لێك‌بده‌ینه‌وه؟.
سه‌رۆكی هه‌رێم:
من پێشوازی لێ‌ده‌كه‌م، و هه‌بوونی ئۆپۆزسیۆن به دیارده‌یه‌كی
ئه‌رێنی ده‌زانم.
- به‌رێزتان چی ده‌ڵێن له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و تۆماتانه، كه ده‌ڵێن
گه‌نده‌ڵی زۆره و دیموكراسی كه‌مه؟.
سه‌رۆكی هه‌رێم:
ئێمه راسته‌وخۆ نه‌زاهه‌یه‌كی گشتی، یا ده‌سته‌یه‌كی نه‌زاهه
داده‌مه‌زرێنین، هه‌ر كه‌سێك گله‌یی هه‌بێت، به‌ڵگه‌ی هه‌بێت،
ده‌توانێت بیخاته روو.
- دوای چه‌ندین مانگ، دوێنێ، به‌ڕێزتان و سه‌رۆك وه‌زیران
مالیكی له‌گه‌ڵ یه‌ك كۆبوونه‌وه، ئایا په‌یوه‌ندی ئێوه له
پێشوه‌چووندایه؟.
سه‌رۆكی هه‌رێم:
سه‌رۆك وه‌زیران مالیكی ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و پیرۆزبایی
لێ‌كردم، ئه‌مه هه‌نگاوێكی گرنگ بوو، ئێمه پێمانوایه ئه‌مه
ده‌بێته هۆی شكانی به‌سته‌ڵه‌كه‌كه.
- ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا، به‌رێزتان هه‌ندێك لێدوانی
توندتان دا، ده‌رباره‌ی خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ
به‌غدا؟.
سه‌رۆكی هه‌رێم:
لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه هه‌بوو بۆ ئه‌و شتانه‌ی گوتبووم، له
راستیدا، هه‌ڵوێستی من هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژی یه‌كه‌م وایه،
من داوای هیچ شتێكی دیكه‌م بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌م نه‌كردووه، جگه
له‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه، هه‌میشه گوتومه، كه من
به‌رگری له مافه‌كانی گه‌لی خۆمان ده‌كه‌م، تاكه چه‌ك كه
له ده‌ستی من بێت ده‌ستووره.
- تا چه‌ند نیگه‌رانی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له ئێراقدا؟.
سه‌رۆكی هه‌رێم:
له‌و ماوه‌یه‌ی كه له‌به‌رده‌ممان ماوه، ده‌بێت كێشه‌كانی
ئێراق یه‌كلا بكه‌ینه‌وه، شته گرنگه‌كه لێره‌دا ویستی سیاسی
ئه‌مه‌ریكایه نه‌ك ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی لێره‌دا هه‌یه‌تی،
ئایا ئه‌مه‌ریكا عێراق به‌جێده‌هێڵێت و رێگه ده‌دات
بارودۆخه‌كه له‌ناوبچێت، یاخود ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌ك
ده‌كشێنه‌وه كه له دوای خۆیان سه‌قامگیری به‌جێده‌هێڵن.
- ئایا پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیادا، وه‌ك
دژایه‌تیكردنی داخوازییه‌كانی كورد ده‌بینرێت؟.
سه‌رۆكی هه‌رێم:
پێشكه‌وتنی به‌رچاو هه‌بووه، ئێمه پێشوازی لێ‌ده‌كه‌ین و
هه‌وڵ‌ده‌ده‌ین تاكو ئه‌م پێشكه‌وتنه جێگیر ده‌كرێت.
- ئه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانتان له نه‌هێشتنی هێرشه‌كانی
پارتی كرێكارانی كوردستان له دژی توركیا له كوردستانی
عێراقه‌وه چی كراوه؟.
سه‌رۆكی هه‌رێم:
ئێمه رێگه‌مان نه‌داوه په‌كه‌كه لێره‌وه هێڕش بكات،
هه‌ندێك موباله‌غات هه‌یه له بوونی په‌كه‌كه، ئه‌و
ناوچه‌یه‌ی په‌كه‌كه‌ی لێیه ناوچه‌یه‌كی شاخاوی سه‌خته له
سنووری ئێران، عێراق و توركیا كه زه‌حمه‌ته كۆنترۆڵ بكرێت.
- ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خراپ بێت،
ده‌كرێت ئێوه ببنه هاوپه‌یمانی توركیا؟.سه‌رۆكی هه‌رێم:
توركیا ده‌توانێت له هه‌موو عێراق رۆڵێكی پۆزیتیڤ بگێڕێت،
ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده‌بن ئه‌و رۆڵه بگێڕن ئێمه ئاماده‌ین،
به‌ڵام ئێمه ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی خۆمانمان
قبووڵ نییه.
- نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پرۆسه‌یه‌كی دانوستانی ده‌وێت بۆ
دیاریكردنی ره‌وشی كه‌ركووك، ئایا ئێوه پشتگیری له‌و
پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن؟.
سه‌رۆكی هه‌رێم: وه‌ڵامه‌كه‌م زۆر كورته، كه‌ركووك و ناوچه‌كێشه‌داره‌كانی
دیكه له لایه‌ن مادده‌یه‌كی ده‌ستوورییه‌وه دیاریكراوه كه
تێیدا نه‌خشه‌ی چاره‌سه‌ركردنیانیانی تێدایه، هه‌ر به‌دیلێكی
دیكه مه‌سه‌له‌كه ئاڵۆز ده‌كات.
- ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه له‌م شته ته‌نها بن و ئه‌وانی دیكه
ئه‌مه قبووڵ نه‌كه‌ن؟.
سه‌رۆكی هه‌رێم: ئه‌وه
ئه‌وسا مافه‌كانی گه‌لی كوردستان خوراوه و ئێمه به پێی ئه‌و
شتانه‌ی له بن ده‌ستمانن مافی پارێزگاری كردن له‌خۆمان
ده‌بێت.
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی شه‌ڕ بكه‌یت، ئه‌وه ئه‌وان زۆرتر
ده‌بن؟.
سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان: ژماره‌ی زۆر مانای ئه‌وه نییه ئه‌وان هه‌میشه
ده‌یبه‌نه‌وه، ته‌نها له سندوقی ده‌نگدان شته‌كه ئاوایه
كه زۆرینه ده‌یباته‌وه.
|