|
نێچیرڤان ئیدریس
بارزانی |
 |
|
لەدایکبوون |
1966 |
|
پەروەردە |
زانسته سیاسیهکان
له زانکوی تاران |
|
سەرناو |
سەرۆکی حکوومەت |
|
حیزبی سیاسی |
پارتی دیموکراتی
کوردستان |
|
هاوسەر |
نهبیله کچی مسعود
بارزانی |
|
منداڵەکان |
ڕانیا و ئیدریس |
|
دایکوباوک |
ئیدریس بارزانی |

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی پۆلیت بیرۆی
(مەکتەبی سیاسی) پارتی دیموکراتی کوردستانه
نێچیرڤان بارزانی کوڕی
ئیدریس بارزانی و نەوەی مهلا مستهفا بارزانیە. نێچیرڤان لە
ساڵی ١٩٦٦ لە دایک بووە. کاتێک لە ساڵی 1975، ئێراق و ئێران
لە جهزائێر لە دژی شۆرشی کوردستان ( شورشی ئیلول)، ڕێککەوتن
و بە بڕیارێکی سیاسی و بۆ کاتێکی کورت سەرۆکایەتی شۆرەش خەباتی
چەکداری ڕاوەستاند، ئەو دەمە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ
بنەماڵەکەی ئاوارەی ئێران بوون و لەوێ لە زانکوی تاران،
زانسته سیاسیهکانی خوێند
ئیدریس بارزانی باوکی
نێچیرڤان بارزانی، ئەندامی پۆلیت بیرۆ (مەکتەبی سیاسی) پارتی
دێموکراتی کوردستان بوو و ڕۆڵێکی مەزنی لە ناو تەڤگەری
ڕزگاریخوازی کوردستاندا ھەبوو، ھەر لە مناڵیەوە لە ناو
ڕێزەکانی شۆرشدا بوو و لەتەک پێشمەرگەکان مەزن ببوو. کاتێک
ئیدریس بارزانی کۆچی دوایی کرد، نێچیرڤان بارزانی ناچار بوو
بنەماڵەکەی بەجێ بھێلێت و بەشداری لە شۆڕش و بەرخودانی
چەکداری بکات
نێچیرڤان بارزانی زوو لە
ناو ڕێزەکانی پێشمەرگە و شۆرەشدا پێشکەوت و بەرپرسیاریەتی
مەزنی لە ئەستۆ گرت. ھەر لەبەر زیرەکی و لێھاتویی، لە ساڵی
1989 بوو بە ئەندامی پۆلیت بیرۆی (مەکتەبی سیاسی) پارتی
دێموکراتی کوردستان
لە ساڵی 1996 بووە
جێگرێ سەرۆکی حکومهتی ههرێمی کوردستان
لە ساڵی 1999 بووە
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ( کابینەی چوار)
لە ٧-٥- 2006 بووە
سەرۆک-وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (کابینەی یەکگرتنەوە)
لەژێر سەرۆکایەتی ئەودا
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سیمای حکوومەتێکی دیموکرات، مەدەنی
و فرە حزبی وەرگرت. نێچیرڤان بارزانی خەبات بۆ کۆمەڵگەیەکی
مۆدێرن، پێشکەوتوو و ئازاد دەکات و ھەروەھا بۆ ئەوەی ژیانی
خەڵکی ھەرێمی کوردستان باشتر بکات، و سیستەمی سیاسی و ئابۆری
لە ھەرێمی کوردستان ئازاد و سەربەخۆ بێت
نێچیرڤان بارزانی لە
پلەی یەکەمدا گرنگی بە پێشڤەچوونی مرۆڤ، پاراستنی مافی ژنان،
گەشەپێدانی پیشەسازی(صناعە)، پێشخستنی دامودەزگاکانی حکوومەت و
گرنگیدان بە بواری پەرەوەردە، دەدات
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ
نهبیله بارزانی کچی مسعود بارزانی ژیانی ھاوسەری
پێکھێناوە و دوو مناڵیان ھەیە بە ناوەکانی «ڕانیا» و «ئیدریس»
نێچیرڤان بارزانی جگە لە
کوردی، زمانی فارسی باش دزانێت، ھەروەھا عهرهبی و ئینگلیزیش
دزانێت. نێچیرڤان بارزانی حەز لە ئەسپ سواری، مەلەوانی، بەسەر
چیا کەوتن لەگەڵ پێشمەرگەکان دەکات
|