|
ئافره‌تێك داواى ته‌ڵاق له مێرده‌كه‌ی ده‌كات چونكه ناوى به
( گوانتانامۆ) له مۆبایله‌كه‌یدا نووسیوه

ئافره‌تێكی سعودی داواى ته‌ڵاقی له‌مێرده‌كه‌ی كرد دواى
ئه‌وه‌ی زانی كه ناوی له مۆبایلی مێرده‌كه‌ی به (
گوانتانامۆ ) نووسراوه
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ى وه‌ته‌نی سعودی ئه‌و ئافره‌ته كاتێك
به‌وه‌ی زانی ناوی له مۆبایلی مێرده‌كه‌ی ( گوانتانامۆ ) یه
كه به‌رێكه‌وت مێرده‌كه‌ی مۆبایلی خۆی له‌ماڵه‌وه جێهێشتبوو
و ئه‌ویش هه‌وڵی دا په‌یوه‌ندی پێوه بكات به‌ڵام بینی
مۆبایله‌كه‌ی له ماڵه‌وه زه‌نگ لێده‌دات بۆیه كه سه‌یری
كرد شۆك بوو
رۆژنامه‌كه ده‌ریشی خست كه " ئافره‌ته‌كه " زوو به‌زوو
ده‌چێت داواى ته‌لاقی له‌مێرده‌كه‌ى ده‌كات و پێی وابوو كه
ناونانی به‌م ناسناوه له مۆبایلی پیاوه‌كه‌ی وه‌ها
ده‌گه‌یه‌نێ كه وه‌ك دڕنده‌یه‌ك وایه و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا
ناكرێت یانیش ده‌سه‌لاتداره به‌سه‌ر مێرده‌كه‌یدا
ئافره‌ته‌كه دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى مێرده‌كه‌ى
له‌دواى 17 ساڵ له‌ژیانى هاوسه‌رگیری ئه‌نجامی دا ( لاواز
كردنی پێگه‌ی منه و بۆیه سووڕم له‌سه‌ر جیابوونه‌وه ،
یانیش ده‌بێت ئه‌و پیاوه بڕه پاره‌یه‌ك وه‌كو سزا ببه‌خشێت
بۆ ئه‌وه‌ى بزانێ كه هه‌ڵه‌ى كردووه و چیدیكه دووباره‌ى
نه‌كاته‌وه )
هه‌رچی پیاوه‌كه‌شه ده‌لێت كه ئه‌و به‌هیچ مه‌به‌ستێك ئه‌م
ناوه‌ى به‌كارنه‌هێناوه ته‌نها بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندێتی و
نهێنی خێزانییه وه بۆ ئه‌وه بووه كه ئه‌وانه‌ى كه
له‌گه‌ڵیدان نه‌زانن ئه‌وه خێزانییه‌تی كه ته‌له‌فۆنی بۆ
ده‌كات
|