|
ووتاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مه‌ڕاسیمی
كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی دروستكردنی ده‌رمانی ئاوامیدیكا

ئاماده‌بووانی به‌ڕێز . . به خێربێن.. هه‌موو لایه‌كتان به
خێربێن به سه‌رچاو.
خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێز به‌شداری ده‌كه‌م بۆ
راگه‌یاندنی كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی دروستكردنی ده‌رمانی ئاوا
میدیكا له هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستان، بێگومان ئه‌مه
پڕۆژه‌یه‌كی ئاسایی نییه، به‌ڵكو ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه
له‌بواری په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می خۆماڵی و مسۆگه‌ر كردنی
ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی به كواڵیتی به‌رز و ستانداردی
جیهانی له هه‌رێمی كوردستان.
كردنه‌وه‌ی ئه‌م كارگه‌یه ئه‌نجامی هه‌ماهه‌نگی و پشتگیری
كردنی وه‌به‌رهێنه‌ر و كه‌رتی تایبه‌ته له‌لایه‌ك و حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان له لایه‌كی تر بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌رمانی
پله یه‌كی كاریگه‌ر به نرخی گونجاو بۆ هاووڵاتیان له
هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو عێراق.
كاركردن بۆ دروستكردنی ئابووریه‌كی سه‌قامگیر له هه‌رێمی
كوردستان هانمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ كه‌رتی
تایبه‌ت مسۆگه‌ر بكه‌ین، ئاكامی هه‌وڵه‌كانمان سه‌رنجی زۆر له
كۆمپانیا‌و وڵاتانی جیهانی بۆ لای خۆی راكێشاوه.
هاوشان له‌گه‌ڵ پێشووه‌چوونه‌كان ئێمه‌ش پشتگیریه‌كانمان چڕتر
كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان
ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و كارگه‌و كۆمپانیای مه‌زنتر له هه‌رێمی
كوردستان دامه‌زرێنین.
له بواری وه‌به‌رهێنانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی
پێویستیمان به گه‌شه‌سه‌ندنی خێرا هه‌یه، چونكه به‌هۆی
كراوه‌یی سنووره‌كان و نه‌بوونی كۆنتڕۆڵی جۆری له رابردوو
ده‌مێكه له نێوه‌نده پزیشكی و جه‌ماوه‌ریه‌كان گله‌یی له
جۆر و كاریگه‌ری و نه‌زانینی سه‌رچاوه‌ی ده‌رمان ده‌كرێت له
هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌م كێشه‌یه هه‌ر ته‌نها له
هه‌رێمی كوردستان نییه به‌ڵكو له هه‌موو عێراق هه‌یه.
دامه‌زراندنی ئه‌م كارگه‌یه له پایته‌ختی هه‌رێم هه‌نگاوێكی
گرینگه له نێو هه‌نگاوه به‌رده‌وامه‌كانمان بۆ باشتركردنی
كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان.
كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ئامانجێكی
گرینگی بۆ خۆی ده‌ستنیشانكرد له پێناو به‌ره‌و پێش بردنی
هه‌رێم له سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان، ئه‌ویش له رێگه‌ی پڕۆژه
هه‌نووكه‌ییه‌كان و ناوه‌ندی و درێژخایه‌نه‌كان، یه‌كێك له‌و
ئامانجانه‌ش كه‌رتی ته‌ندروستی بوو كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته
به ژیان و ته‌ندروستی هاوڵاتیان، له‌م رووه‌وه‌ش ئێمه وه‌كو
حكومه‌ت خۆمان به به‌رپرسیار ده‌زانین له به‌رامبه‌ر باشكرنی
ژیانی هاوڵاتیان.
به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئه‌م كه‌رته حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌ری كردووه‌و پڕۆژه‌ی گرینگی
ئه‌نجامداوه، له‌وانه‌ش دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی
ته‌ندروستی و دابین كردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له
ده‌ره‌وه له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی یاخود به‌كۆمه‌كی رێكخراوه
مرۆڤ مرۆییه‌كان.
ئه‌مه وێڕای هاندان و پێشخستنی كۆلیژو په‌یمانگا پزیشكیه‌كان
له هه‌رێم و به‌شداری پێكردنی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی
له له‌خولی مه‌شق و راهێنان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
به‌مه‌به‌ستی ئاشنا كردنیان به زانستی تازه‌و ئامێر‌و
ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م له بواری پزیشكی.
چونكه خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی باش هه‌ستێكی ئارام و
سه‌قامگیر به هاووڵاتیانمان و كۆمه‌ڵگا ده‌به‌خشێت و له پاڵ
په‌روه‌رده‌و فێركردنی باش ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی
كۆمه‌ڵگایه‌كی خوێنده‌وار و ته‌ندروست.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو وێڕای جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركی
سه‌رشانمان وه‌كوو حكومه‌ت، ئێمه ئاسانكاری به‌رچاومان خسته
به‌رده‌م كه‌رتی تایبه‌ت تا به‌شدار بێت له پێشخستنی بواری
ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان.
ئاوا میدیكا ده‌ستكه‌وتێكی گرینگه، چونكه یه‌كه‌مین
كارگه‌یه بۆ به‌رهه‌م هێنانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له
هه‌رێمی كوردستان و باشترین كارگه‌شه له سه‌رتاسه‌ری عێراق.
له‌م رووه‌وه هه‌موو لایه‌ك ده‌ستخۆشیان لێكردین له‌وانه
خودی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقی فیدڕاڵ ده‌ستخۆشی له‌م
هه‌نگاوه‌ی ئێمه كرد و به نموونه‌یه‌ك وه‌سفی كرد بۆ ئه‌وه‌ی
عێراقیش هه‌نگاوی هاوشێوه بنێت بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌ی له‌م
جۆره له عێراق.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ رابردووی خۆمان له‌به‌رچاو
بێت، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن خاكێكی به پیت و سامانێكی
سروشتی زۆر و خه‌ڵكێكی چالاك و به توانای هه‌یه.
بۆ نموونه له‌ڕووی كشتوكاڵ و سه‌وزه‌و میوه جاران هه‌رێمی
كوردستان زۆر پێشكه‌وتوو بوو، به‌شێوه‌یه‌ك نه‌ك ته‌نها
پێویستی به خۆراكی ده‌ره‌كی نه‌بوو به‌ڵكو دانه‌وێڵه‌و
به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌رێم به‌شی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقی
ده‌كرد.
به‌داخه‌وه به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی رژێمی پێشوو، به تێكدانی
گونده‌كان و كۆچ پێكردنی به زۆر له لادێ بۆ شار ئه‌و
شیرازه‌یه تێكچوو. ئێستا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك جاران توانای
خود بژێوی نه‌ماوه.
ئێمه هه‌موو به یه‌كه‌وه ده‌بێ كاری به‌رده‌وام بكه‌ین نه‌ك
ته‌نها بۆ خود بژێوی له‌رووی كشتوكاڵ و ده‌رمان، به‌ڵكو بۆ
كه‌رته‌كانی دیكه‌و بۆ ته‌واوی پێداویستیه‌كانی ژیان گرینگه
پشت به‌خۆمان به‌ستین.
ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانمان مسۆگه‌ر نابێت ئه‌گه‌ر
ئێمه ئه‌مڕۆ خۆمان كاری بۆ نه‌كه‌ین.
بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆی
به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و پشتگیری كردن
له‌هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك كه له‌داهاتوو ده‌بێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی
بۆ گه‌له‌كه‌مان و ته‌واوی عێراق.
ئێمه نامانه‌وێ ته‌نها پشتگیری له زۆربوونی كاری
وه‌به‌رهێنان بكه‌ین له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو لای ئێمه
جۆر و كواڵیتی به‌رز و پڕۆژه‌ی درێژخایه‌ن زۆر زۆر گرینگه
له‌م قۆناغه‌دا.
كه‌رتی ته‌ندروستی لایه‌نێكی هه‌ستیاره و ده‌بێ به پێی
ستانداردی جیهانی كاری له‌سه‌ر بكرێت.
بۆیه ئێمه له دامه‌زراندنی ئاوا میدیكا راوێژمان له‌گه‌ڵ
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و
چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی دیكه‌ی پزیشكی كردووه له جیهان.
له‌م هه‌وڵه‌شماندا هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان سوودمه‌ندی
یه‌كه‌می ئه‌م ده‌ستكه‌وته ده‌بن.
به داخه‌وه له رابردوو تا ئێستاش ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی
پزیشكی هاورده ده‌كرێ و ده‌فرۆشرێ بێ ئه‌وه‌ی له
سه‌رچاوه‌كه‌ی دڵنیا بین. به‌ڵام به‌هۆی كارگه‌ی خۆماڵی
هاوڵاتیانمان له‌مه‌ودوا ده‌توانن به دڵنیایه‌وه به‌كاری
بهێنن. ئه‌و ده‌رمان و پێداویستیه پزیشكیانه‌ی له‌م كارگه‌یه
دروست ده‌كرێت به گوێره‌ی باشترین ستانداردی ئه‌وروپی
به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
بۆ ته‌ندروستی ژیانی هاوڵاتیان ده‌بێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
پلانێكی گشتگیر و به‌رفراوانی هه‌بێت له‌رووی به‌رهه‌م هێنان و
هه‌ڵگرتن و فرۆشتنی ده‌رمان به پێی یاسا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كۆنتڕۆڵی جۆری و لایه‌نه
په‌یوه‌ندداره‌كان ده‌بێ به ووردی چاودێری ده‌رمانخانه و
كۆگاكانی ده‌رمان بكه‌ن و رێگربن له هاورده‌كردن و بازرگانی
كردن به ده‌رمانی خراپ و له كاركه‌وتوو له هه‌رێمی
كوردستان.
ده‌بێ سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش بدرێت كه بازرگانی
به‌كه‌ره‌سته‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی
خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ده‌بێ سه‌ندیكای ده‌رمانسازان یاسایه‌كی مۆدێرن گه‌ڵاڵه بكات
بۆ چۆنیه‌تی به‌رهه‌م هێنان و هاورده‌كردن و فرۆشتنی ده‌رمان
له هه‌رێمی كوردستان. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناتوانێ چیتر
ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانیشێ و هاوڵاتیانیشی گیرۆده‌ی ده‌رمان و
چاره‌سه‌ری بێ سوودبن.
بێگومان هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌و هه‌وڵه‌كانی پێشووشمان له
پێناو خۆشگوزه‌رانی و ژیانێكی ته‌ندروست و ئارام بووه بۆ
هاوڵاتیانمان هه‌رێمی كوردستان.
لێره‌دا ده‌مه‌وێ سوپاسی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بكه‌ین
كه چاودێری پێشكه‌وتنه‌كانی ئێمه‌یان ده‌كرد و دوای
هه‌ڵسه‌نگاندنی دڵنیابوون كه ئه‌و كارگه‌یه به هه‌مان
كواڵیتی ئه‌وروپی ده‌رمان به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
ئه‌م مه‌راسیمه ته‌نها سه‌ره‌تایه و هه‌نگاوی یه‌كه‌مه له
ڕێی نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می ته‌ندروستیمان، رێگای زۆریشمان
له‌به‌رده‌م ماوه بۆیه پێویستیمان به هه‌وڵی به‌رده‌وام
هه‌یه. ئه‌مڕۆ ده‌بینین به توانا‌و ئه‌زموونی خۆمان سیسته‌می
ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
به‌ره‌و پێش ڕۆیشتووه.
ئه‌م كارگه‌یه وه‌ك به‌رهه‌می به‌رایی 46 مادده‌ی پزیشكی
له‌سه‌ر ده‌ستی پزیشك و كارمه‌ندانی به كواڵیتی به‌رز دروست
ده‌كات، كه ئه‌مڕۆ بازاڕه‌كانی هه‌رێم پێویستی پێیه‌تی. به‌م
جۆره ده‌توانین پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كان له بواری ده‌رمان
بۆ گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو عێراق دابین بكه‌ین. ئه‌م كارگه‌یه
یارمه‌تی هه‌رێمی كورستان ده‌دات بۆ به ده‌ستهێنانی خودبژێوی
و پشت به‌خۆ به‌ستن بۆ پێداویستی ده‌رمان.
ده‌مه‌وێت سوود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرم بۆ ده‌ستخۆشیكردن له
هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه به‌شداریان كرد له
به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه. ده‌مه‌وێ سوپاسی وه‌زیری
ته‌ندروستی عێراقی فیدڕاڵ و تیمه‌كه‌ی بكه‌م كه سه‌ردانی ئه‌م
كارگه‌یان كرد‌و پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌م كارگه‌یه دووپات
كرده‌وه.
هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان ده‌كه‌م بۆ رۆڵی به‌رچاوی له پشتیوانی و سه‌رخستنی
ئه‌م پڕۆژه‌یه. سوپاس بۆ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ
پشتگیری و چاودێری كردنی به‌رده‌وامیان له‌م پرۆژه‌یه.
له‌م پڕۆژه‌یه پێوه‌ره‌كانی پاراستنی ژینگه ره‌چاوكراوه‌و
به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته
كراوه كه ئه‌مه‌ش جێگای ده‌ستخۆشیه.
زۆر سوپاسی تایبه‌تی دكتۆر د. بارام ره‌سول ده‌كه‌م و
به‌ڕێزیان جێگای شانازی هه‌موو گه‌له‌كه‌مانه، له‌وانه‌یه
ئێوه زۆربه‌تان نه‌زانن، جه‌نابیان یه‌كێكه له داهێنه‌رانی
ده‌رمانی چاو، ئه‌و یه‌كێكه له‌و داهێنه‌رانه‌ی له ڕووی
جیهانیه‌وه ناسراوه‌و بوونی ئه‌وو هاتنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ
كوردستان كاركردن له‌م كارگه‌یه له‌سه‌ره‌تاوه‌و له‌سه‌ر
داوای من جێگای شانازییه سوپاسی هه‌وڵه‌كانی ئه‌و بكه‌م كه
ئه‌مڕۆ لێره له‌گه‌ڵمان ئاماده‌بووه، هه‌روه‌ها سوپاس
تایبه‌تم بۆ د. عه‌لی سندی كاری یه‌ك تیمی به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ
د. بارام، بێگومان ئه‌گه‌ر پشتگیری و كاری به‌رده‌وامی ئه‌ویش
نه‌بوایه به دڵنیایه‌وه نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌و كاره‌ی كه
ئه‌مڕۆ لێره كراوه‌و كاره‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتوویی ببینین
سوپاسی ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌ردوو كۆمپانیای (په‌ل و دۆست) ده‌كه‌م بۆ
جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه گرنگه له هه‌رێمی كوردستان كه به
شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ئه‌نجامیان داوه.
هه‌روه‌ها سوپاسی شاره‌زایانی بیانی د. كۆمار و ئه‌ندازیار
شیام كه هه‌وڵێكی زۆریان دا بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه‌یه.
هاوكات زۆر سوپاسی هه‌ردوو ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری
دروستكردنی ئه‌م باڵه‌خانه‌یه بژار و عه‌دنان ده‌كه‌م كه
دڵسۆزانه ئه‌ركی خۆیان به‌جێ گه‌یاند له‌پاڵ به‌ڕێزان
د.ئه‌ژین و كاك فوئاد و ته‌واوی كاربه‌ده‌ستان له‌م پرۆژیه‌دا.
ئێمه ده‌زانین كه حكومه‌ت به ته‌نها ناتوانێت ئه‌م
گۆڕانكارییه گه‌ورانه بكات. بۆیه پشتمان به كه‌رتی تایبه‌ت
به‌ست له دروستكردنی ژێرخان و په‌ره‌پێدانی كه‌رته‌كانی
په‌روه‌رده و فێركردن و ته‌ندروستی و پیشه‌سازی و كاره‌با.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابوردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین
پڕۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌نجامدا به ئامانجی پێشخستنی به‌رده‌وامی
كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له هه‌موو رووێكه‌وه. ئاكامی هه‌وڵ و
كاره‌كانیشمان ڕوون و له‌به‌رچاون.
خۆشحاڵم كه ده‌بینم ئاوامیدیكا ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، هیوادارم
ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ دروستكردنی چه‌ندین
پڕۆژه‌ی دیكه‌ی هاوشێوه له هه‌رێمی كوردستان. ئێمه ده‌زانین
كه ده‌بێ كه‌رتی ته‌ندروستی زیاتر پێش بخرێت، ئه‌مه
به‌رپرسیاریه‌تی حكومه‌تی ئێمه‌یه بۆ هێنانه‌دی
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و ئارام.
هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئاوا میدیكا ده‌خوازم هه‌روه‌ك دكتۆریش
ئاماژه‌ی پێدا هیوادارم كه‌س پێویستی به ده‌رمان نه‌بێت
ئه‌گه‌ر به‌كاریشیان هێنا ئه‌وا ئاوامیدیكا لێره هه‌یه‌و
ده‌توانین سوودی لێوه ببینین.
لێره‌وه دووباره داوا له سه‌رمایه‌دارانی كوردستان و عیراق
ده‌كه‌م كه هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له هه‌وڵه‌كانیان
ده‌كات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ووڵات له هه‌موو ڕوێكه‌وه ،
هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی هه‌موو ئاسانكارییه‌كه بۆ
كۆمپانیاكانی ناوخۆ‌و بیانی و ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی كه
ده‌یانه‌وێت سه‌رمایه‌ی خۆیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن به دڵنیایه‌وه
پشتگیری ته‌واو هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان.
ئاماده‌ین هه‌موو ئاسانكاری و هاوكاریه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ
پێشخستنی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و باشتر كردنی ژیان و گوزه‌رانی
میلله‌ته‌كه‌مان.
ده‌ستی یه‌كه یه‌كه‌تان ده‌گوشم و ئومێدی سه‌ركه‌وتن بۆ
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌خوازم كه رۆلیان هه‌بووه له
هێنانه ئارای ئه‌م پڕۆژه‌یه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه مایه‌ی شانازی ئێمه‌یه و هیوادارم به‌زووترین
كات بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان بخرێته‌گه‌ڕ.
سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان به خێربێن به‌سه‌رچاو.
زۆر سوپاس
|