واده‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ناو
و پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی قوتابیانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی له
زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ ئه‌مساڵ دواكه‌وت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
له‌گه‌ڵ جوان جه‌لال شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتنی
قوتابیان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
بكات
پار ساڵ 10 هه‌زار
قوتابی ناویان نه‌گه‌ڕِابۆوه، چاره‌نووسى ئه‌م قوتابیانه به
كوێ ده‌گات، ئایا ئه‌م ساڵ ئه‌م كێشه‌یه دووباره
ده‌بێته‌وه؟
جوان جه‌لال شه‌ریف :
سه‌باره‌ت به‌و 10 هه‌زار قوتابیه‌ى كه پارساڵ گرفتیان هه‌بوو
ناویان نه‌گه‌ڕابۆوه، ئێمه به‌شێكمان وه‌رگرت و به‌شێكى
دیكه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له فۆرمه‌كانیان داوایان كردبوو بۆ
خۆیان داوایان كرد بچنه شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق
، ئێستا 300 قوتابی ماونه‌ته‌وه كه پارساڵ به‌هۆى كه‌مى كۆ
نمره له هیچ شوێنێك وه‌رنه‌گیردران، ئه‌م ساڵ ژماره‌ى گشتى
قوتابیان 26 هه‌زار و 803 قوتابیه، ئه‌مانه هه‌موویان دابه‌ش
ده‌كه‌ین به‌سه‌ر زانكۆ و په‌یمانگاكان، به‌شێك له‌و
قوتابیانه روو ده‌كه‌نه زانكۆ ئه‌هلیه‌كان بێگومان جێگه‌یان
خاڵى ده‌مێنێته‌وه، له‌برى ئه‌و شوێنه خاڵیانه ئێمه
هه‌ڵده‌ستین به دابه‌شكردنى ئه‌و قوتابیانه‌ى كه پار ساڵ
له‌هیچ شوێنێك وه‌رنه‌گیردرابوون
سه‌باره‌ت به‌و
قوتابیانه‌ى كه پارساڵ ناویان له شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و
باشوور گه‌ڕایه‌وه، ئایا ئه‌مساڵ ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و
درێژه به خوێندنى خۆیان له زانكۆكان و په‌یمانگاكانى
هه‌رێمى كوردستان بده‌ن؟
جوان جه‌لال شه‌ریف :
پارساڵ ئه‌وان ئاره‌زوومه‌ندانه رۆیشتن و نامه‌شیاندا كه
نه‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵى رێگه‌یان پێده‌درێت بگه‌ڕێنه‌وه،
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك بۆ نمونه قوتابیه‌ك لێره به كۆى نمره
له كۆلێژى زانست وه‌رگیردرابوو، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕاست و باشوور
له‌وانه‌یه له‌كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌ندازیارى و پزیشكى وه‌رگیردرابێت،
ئه‌گه‌ر هه‌مان ئه‌و قوتابیه داواى كرد بگه‌رَێته‌وه
زانكۆكانى هه‌رێم ئه‌وه وه‌رده‌گیردرێته‌وه، به‌ڵام به
مه‌رجێ ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ى كه لێره ناوى بۆى
گه‌ڕابۆوه، واته ئه‌گه‌ر پێشتر لێره له‌كۆلێژى زانستى ناوى
گه‌رابێته‌وه ئه‌وه ده‌چێته‌وه كۆلێژى زانست
قوتابیانى ئه‌مساڵ
چاوه‌ڕوانى گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوه‌كانیان، ئایا ده‌توانن واده‌یه‌ك
دیارى بكه‌ن بۆ راگه‌یاندنى ناوه‌كان؟
جوان جه‌لال شه‌ریف :
ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كرد
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه رێككه‌وتین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه وه‌زارتى
په‌روه‌رده ناوه‌كان و فۆرم و سیڤى هه‌موو قوتابخانه‌كان
پێشكه‌ش به ناوه‌ندى وه‌رگرتنى قوتابیان بكات، پێش ئه‌وه‌ى
كه به‌ده‌ست ئێمه‌ش بگات ڕه‌وانه‌ى مه‌ڵبه‌نده‌كانى راوێژكارى
بكرێت، 10/9/ دوا واده‌بوو كه له‌سه‌رى رێككه‌وتین، كه‌چى تا
10/10 ناوه‌كان و فۆرم و سیڤى قوتابخانه‌كان نه گه‌یشتبووه
ناوه‌ندى وه‌رگرتن، ئێستا پێنچ قوتابخانه له‌په‌روه‌رده‌ى
هه‌ولێر فۆرمه‌كانى به‌ده‌ست ئێمه نه‌گه‌یشتووه، وه‌زاره‌تى
په‌روه‌رده مانگێكه كاره‌كانى ئێمه‌ى دواخستووه، ئه‌و
فۆرمانه‌شى كه گه‌یشتووه زۆر نارێكن و ووردبینى له‌سه‌ر
نه‌كراوه، ئێمه ئێستا سه‌ر له‌نوێ داخلی كۆمپیوته‌رى
ده‌كه‌ینه‌وه و جارێكى دیكه‌ش وردبینى بۆ ده‌كه‌ین