|

گروپی ده‌ست پێشخه‌ری ئاشتی له
هه‌رێمی كوردستان به ئاهه‌نگێڕان
به‌ره‌و توركیا بهڕێكرانهوه، كه‌چی
له‌ودیو سنوور له‌لایه‌ن پۆلیسی
توركیا به دهستیگركردن پێشوازیان
لێكرا
ئاژانسی هه‌واڵی
توركی (ئه‌نادۆڵ) بڵاویكردۆته‌وه،
كه ئه‌و گرووپه بچووكه نا
چه‌كدارییه‌ی به‌رهه‌ڵستكاری توركیا
به جلوبه‌رگی سه‌ربازی به ناوی
ده‌ست پێشخه‌ری ئاشته‌وایی له خاڵی
(خابوور) سنووری هه‌رێمی كوردستان
به‌ره‌و باكووری كوردستانیان بڕی،
كه‌چی له‌گه‌ڵ په‌ڕینه‌وه‌یان له
سنوور راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی
پۆلیسی توركیا ده‌ستگیركران و به
مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌كردن
له‌گه‌ڵیاندا له‌لایه‌ن چوار داواكاری
گشتی راپێچی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كران
ئه‌و ئاژانسه
ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه، كه ئه‌و
گرووپه‌ی ئه‌مڕۆ له ده‌ست پێشخه‌ری
ئاشتی خۆیان راده‌ستی
ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی توركیا
كردۆته‌وه، له 8 ئه‌ندامی پارتی
كرێكارانی كوردستان (PKK) و ئه‌وانه‌ی
تریش كه‌سانی مه‌ده‌نی كه‌مپی مه‌خمور
بوون، له ئافره‌ت و منداڵ پێكهاتوون
هه‌روه‌ها كه‌ناڵێكی توركیا
ئاهه‌نگێڕانی كوردانی هه‌رێمی
كوردستانی په‌خش كرد، كه ئه‌و كاته‌ی
ئه‌و گرووپه مه‌ده‌نییه‌ی كه‌مپی
مه‌خموری بۆ خۆ راده‌ستكردنه‌وه به
مه‌راسیمێكی ئاهه‌نگ گێڕان به
رێكران، كه‌چی به گه‌یشتنیان بۆ ئه‌و
دیو سنوور له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیا
به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه بۆ راپێچی
سه‌ربازگه‌یه‌ك كراون و له وێدا
له‌لایه‌ن چوار داواكاری گشتی
لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
جێی ئاماژه‌یه
ئه‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی گروپی ده‌ست
پێشخه‌ری ئاشتی خۆیان راده‌ستی توركیا
كردۆته‌وه له‌و كه‌سانه پێكهاتوون
كه هیچ تۆمه‌تێكیان له‌سه‌ر تۆمار
نه‌كراوه له به‌رامبه‌ر توركیا دا،
به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی
(ئه‌نادۆڵ) 8 كه‌س له‌و گروپه به
بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده و
ئه‌ندامبوونیان له ریزی چه‌كدارانی
پارتی كرێكارانی كوردستان تاوانبارن
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه ئاژانسی (فرانس پرێس)
له‌سه‌ر زاری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
توركیا (سه‌باح تونجال)
بڵاویكردۆته‌وه، كه گروپی دووه‌می
ده‌ست پێشخه‌ری ئاشتی له ئه‌وروپاوه
به‌ڕێكه‌وتوون و بڕیاره دره‌نگانێكی
ئه‌مڕۆ بگه‌نه توركیا
جێی ئاماژه‌یه
ئه‌و گروپه‌ی له هه‌رێمی كوردستان
به‌ره‌و توركیا به‌ڕێكه‌وتن له 34
كه‌س پێكهاتوون، له كاتی
ئاودیوبوونیان له خاڵی سنووری خابوور
له ناو خاكی باكووری كوردستان به‌ر
له دهستگیركرنیان به ئاهه‌نگ گێڕان
و دروشتی ئاشتی و ئاڵای كوردستان
پێشوازیان لێكرا
|