|

دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر،
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی
فیدراڵً نه‌یتوانی یاسای هه‌ڵبژاردن
په‌سه‌ند بكات و دانیشتنه‌كه‌ش بۆ
سبه‌ی دواخرا
ئه‌ندامی لیستی
هاوپه‌یمانی كوردستانی له
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (خالید شوانی)
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ (ئاژانسی
هه‌واڵی په‌یامنێرو ڕادیۆی زاگرۆس)،
ڕایگه‌یاند؛ به هۆی مكوڕبوونی
لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بیروبۆچوونه‌كان
نه‌توانرا له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا
یاسای هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند بكرێت،
هه‌ربۆیه بۆ دواجار دانیشتنه‌كه
له‌و باره‌یه‌وه بۆ سبه‌ی دواخرا
شوانی هیوانی
خواست له دانیشتنی سبه‌یدا
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بتوانێت،
بگاته چاره‌سه‌ریه‌ك و یاسای
هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند بكات
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی
لیستی كوردستانی دووپاتیكرده‌وه،
سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازانه‌ی، كه له
باره‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، كه
لایه‌نه‌كان پێشكه‌شیان كرد،
پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا بوون،
هه‌ربۆیه لیستی كوردستانی
ڕه‌تیكردۆته‌وه
هاوكات جه‌ختی
له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه به
هیچ شێوه‌یه‌ك هاوپه‌یمانی كوردستانی
ڕازی نابێت، كه‌ركوك ڕه‌وشێكی
تایبه‌تی هه‌بێت، ده‌بێت وه‌ك
سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری عێراق
هه‌ڵبژاردن تیایدا ئه‌نجام بدرێت
|