وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ند رێنماییه‌ك
دەرده‌کات

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی
17/10 ئه‌نجامی پشکنینی تاقیگه‌یی
ژماره‌یه‌ک له خوێندکارانی خوێندنگایه‌کی
باشوری پارێزگای کوت ئاشکرابوو، ده‌رکه‌وت
که 17 خوێندکار هه‌ڵگری ڤایرۆسی H1N1 ن،
بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌زگا
ته‌ندروستییه‌کانی ناوچه‌که رێوشوێنی
پێویستیان گرتۆته‌به‌رو ئه‌و
خوێندنگایه‌شیان داخستووه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه
له‌پێناو خۆپارێزی و ئاماده‌کاری تۆکمه
له هه‌رێمی کوردستان، وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێم چه‌ند
رێنماییه‌کی تایبه‌تی بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای H1N1
له ناوه‌نده‌کانی خوێندندا ئاڕاسته‌ی
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی
باڵای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووه،
که ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌هۆی ئه‌گه‌ری
ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری
ئه‌نفلوه‌نزای په‌تای H1N1 ناسراو به
(ئه‌نفلوه‌نزای به‌راز) ه‌وه له‌پێناو
کۆنترۆڵکردنی په‌تاکه و که‌مکردنه‌وه‌ی
بڵاوبوونه‌وه‌ی له رێگه‌ی زوو
ده‌ستنیشانکردنی تووشبوان و
چاره‌سه‌رکردنی به‌زووترین کات.
داواکارین په‌یڕه‌وی
ئه‌و رێنمایییانه‌ی خواره‌وه بکه‌ن
ا_ که‌مکردنه‌وه‌ی توشبوون به‌ڤایرۆسه‌که
، به‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه :
1- پێویسته دایکان و باوکان یان
به‌خێوکه‌ری خوێنکار ئاگاداربکرێنه‌وه
که منداڵه‌کانیان ره‌وانه‌ی خوێندنگا
نه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو نیشانه‌کانی
هاوشێوه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزایان هه‌بوو
یان هه‌ستیانکرد منداڵه‌کانیان پله‌ی
گه‌رمی له‌شیان به‌رزبۆته‌وه (تای
هه‌یه)، به‌مه‌رجێک سه‌ردانی بنکه‌یه‌کی
ته‌ندروستی بکات و پشتگیری بنکه
ته‌ندروستییه‌که بهێنێته‌وه بۆ
خوێندنگاکه‌ی.
2- رابه‌ری پۆل هه‌ڵده‌ستێت به‌پێوانی
پله‌ی گه‌رمی هه‌موو خوێندکارانی
پۆله‌که‌ی به به‌کارهێنانی گه‌رمی
پێوه‌ر، ئه‌گه‌ر هه‌ر خوێندکارێک پله‌ی
گه‌رمییه‌که‌ی به‌رزبوو (38پله‌ی سه‌دی
یان زیاتر) ئه‌وا له‌ژووری تایبه‌ت
جیاده‌کرێته‌وه، ئه‌گه‌ر زیاتر له یه‌ک
خوێندکار تای هه‌بوو ئه‌وا پێویسته
ماوه‌ی نێوانیان له ژووری جیاکردنه‌وه‌ی
تایبه‌تدا له 3 مه‌تر که‌متر نه‌بێت،
تاوه‌کو په‌یوه‌ندی به که‌سوکاریانه‌وه
ده‌کرێت بۆئه‌وه‌ی بیانگه‌یه‌نن به
بنکه‌ی ته‌ندروستی و پشکنینی پێویستیان بۆ
بکرێت بۆ دڵنیابوون له توشبوون یان
توشنه‌بوونیان به په‌تاکه.
3- ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێکی چه‌سپێندراوی
نه‌خۆشییه‌کهA/H1N1 هه‌بوو ئه‌وا
پێویسته ئه‌و پۆله‌ی نه‌خۆشه‌که‌ی
تێدابووه بۆ ماوه‌یه‌ک دابخرێت که زیاتر
نه‌بێت له یه‌ک هه‌فته له سه‌ره‌تای
به‌رکه‌وتن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌که.
4- له‌کاتی بوونی حاڵه‌تی چه‌سپێندراو له
زیاتر له 3 پۆلی یه‌ک خوێندنگادا
له‌ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا، ئه‌وا
خوێندگاکه داده‌خرێت بۆ ماوه‌ی یه‌ک
هه‌فته.
5- کاتێک رێژه‌ی نه‌هاتن (غیاب) له
خوێندنگا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی
گه‌رمی له‌ش یان نیشانه‌کانی نه‌خۆشی
هاوشێوه‌ی ئه‌نفلوه‌نزا زیاتر بوو 10% ی
رێژه‌ی گشتی خوێندکاران (کۆی گشتی
نه‌هاتووان له یه‌ک هه‌فته) ئه‌وا
خوێندنگاکه داده‌خرێت بۆ ماوه‌ی یه‌ک
هه‌فته .
6- له‌کاتی بوونی چه‌ند چه‌ند حاڵه‌تیکی
چه‌سپێندراوی نه‌خۆشییه‌که (3حاڵه‌تی
چه‌سپێندراو) له‌یه‌ک پۆلدا، ئه‌وا
خوێندنگاکه داده‌خرێت بۆ ماوه‌ی یه‌ک
هه‌فته.
7- له‌کاتی بوونی زیاتر له خوێندنگایه‌ک
له‌ناو یه‌ک باڵه‌خانه‌دا هه‌مان رێوشوێن
په‌یڕه‌و ده‌کرێت له‌و خوێندنگایه‌ی که
نه‌خۆشییه‌که‌ی تێدا بڵاوبۆته‌وه، نه‌ک
هه‌موو خوێندنگاکان که له‌ناو هه‌مان
باڵه‌خانه‌دان، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی
رێوشوێنه‌کانی پاکژکردنه‌وه
به‌به‌کارهێنانی مادده‌ی پاکژکه‌ره‌وه
وه‌ک (ڤێرکۆن) له خوێندنگاکه‌دا.
8- له‌کاتی بوونی حاڵه‌تی چه‌سپێندراوی
نه‌خۆشییه‌که H1N1 A/ له
هه‌رخوێندنگایه‌ک، ئه‌و که‌سانه‌ی که
گروپی مه‌ترسیدارن وه‌ک (ژنی دووگیان،
ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن یان نه‌خۆشی
که‌مکه‌ره‌وه‌ی به‌رگری له‌شیان هه‌یه)
له خوێندکار و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر،
پێویسته مۆڵه‌تی ناچارییان پێبدرێت بۆ
ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته.
9- به‌رده‌وامبوونی ده‌سته‌ی فێرکاری
خوێندنگا له ده‌وامی ئاسایی له‌ماوه‌ی
داخستنی خوێندنگادا، جگه‌له‌و که‌سانه‌ی
که گروپی مه‌ترسیدارن له‌پێناو
به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی خوێندن.
10- ئه‌و رێوشوێنانه‌ی سه‌ره‌وه
له‌سه‌رجه‌م په‌یمانگاو کۆلیژ و زانکۆ
حکومی و تابه‌تییه‌کانیشدا
په‌یڕه‌وده‌کرێت به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و
تێبینییانه‌ی خواره‌وه:
ا- کۆلیژ داده‌خرێت
بۆماوه‌ی یه‌ک هه‌فته له‌کاتی بوونی
حاڵه‌تی چه‌سپێندراو له زیاتر له دوو
قوناغی خوێندندا.
ب_پێویسته سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی
کۆلیژه‌کان کادیرێک ته‌رخان بکه‌ن بۆ
پشکنینی خوێندکاره‌کان له‌کاتی هاتنیان بۆ
کۆلیژ یان چوونیان بۆ هۆڵه‌کانی خوێندن و
تاقیگه‌کان.
ج_ جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر چاودێری
ته‌ندروستی خوێندکاره‌کان له به‌شه‌کانی
ناوخۆ، به‌تایبه‌تی له نیشانه‌کانی
ئه‌نفلوه‌نزای په‌تایی.
11- که‌مکردنه‌وه
یان رێگرتن له کۆبوونه‌وه‌ی فراوانی
خوێندکاران که زیاتر له پۆلێک له
خۆبگرێت (چالاکی هونه‌ری، وه‌رزشی،
کۆمه‌ڵایه‌تی یان هه‌رشتێکی تر).
12- ئاگادارکردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی ده‌زگا
ته‌ندروستییه‌کان له سنوری جوگرافی
(بنکه‌ی ته‌ندروستی، نه‌خۆشخانه) له
هه‌ر حاڵه‌تێک یان گومانلێکردنێک یاخود
نه‌هاتنی (غیاب) ی خوێندکاران
به‌ڕێژه‌یه‌کی زیاتر له چاوه‌ڕوانکراو.
13- جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستی
هه‌ماهه‌نگیکردن له‌نێوان ناوه‌نده‌کانی
خوێندن و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌کان له
سنوری جوگرافی خۆیاندا.
14- ده‌ستنیشانکردنی نوێنه‌ری تایبه‌ت
له‌هه‌ر ناوه‌ند و ده‌زگایه‌کی خوێندن بۆ
په‌یوه‌ندیکردنی له‌گه‌ڵ بنکه
ته‌ندروستییه‌کاندا.
15- ده‌ستنیشانکردنی نوێنه‌ری تایبه‌ت له
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا بۆ
هه‌ماهه‌نگیکردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا.
16- پێویسته قه‌لره‌باڵغی نێوان
خوێندکاران که‌مبکرێته‌وه به‌گرتنه‌به‌ری
ئه‌م رێوشوێنانه :-
ا- دووری نێوان هه‌ر خوێندکارێک له‌گه‌ڵ
خوێندکارێکی ته‌نیشتی نابێت له یه‌ک
مه‌تر که‌متربێت له‌پۆل یان هۆڵه‌کانی
خوێندن، به‌گوێره‌ی بارودۆخی خوێندنگاکه.
ب- ده‌رچوونی خوێندکاران له پۆل یان
خوێندنگا رێکبخرێت بۆ چه‌ند که‌ڕه‌تێک
له‌بریتی به یه‌ک که‌ڕه‌ت ده‌رچوونی
هه‌مووان.
ب_ به‌رزکردنه‌وه‌ی
ئاستی هۆشیاری ته‌ندروستی خوێنکاران ،
به‌ڕێگه‌ی :-
1- دابه‌شکردنی پۆسته‌ر، نوشتاوه، تابلۆی
هۆشیارکردنه‌وه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م دام‌و
ده‌زگاکانی په‌روه‌رده و فێرکردن‌دا
به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و
هۆبه‌کانی هۆشیاری ته‌ندروستی له
فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌کاندا.
2- ته‌رخانکردنی چه‌ند خوله‌کێکی
سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ده‌وام بۆ
روونکردنه‌وه‌ی رێگاکانی گواستنه‌وه و
خۆپارێزی و مه‌ترسی ئه‌نفلوه‌نزای په‌تایی
به‌جۆرێک که کرداره‌که هه‌موو
هه‌فته‌یه‌ک جارێک دووباره بکرێته‌وه.
3- راهێنانی رابه‌ری پۆله‌کان و نوێنه‌ری
خوێندنگا و ده‌زگا فێرکارییه‌کان له‌سه‌ر
ئه‌نفلوه‌نزای په‌تایی (نیشانه‌کانی،
گواستنه‌وه‌ی، خۆپارێزی، چۆنیه‌تی
مامه‌ڵه‌کرن له‌گه‌ڵ تووشبوو و
گومان‌لێکراو) به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ڕێگه‌ی پلانێکی
راهێنانی تایبه‌ت به‌و مه‌به‌سته.
4- چڕکردنه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی
هۆشیارکردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی له‌ڕێگه‌ی
که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی (خۆجێی و
ئاسمانییه‌کان)، هه‌روها سوود وه‌رگرتن
له پێگه ئه‌لکترۆنییه‌کانی
وه‌زاره‌ته‌کان و زانکۆ و په‌یمانگاکان.
5- هۆشیارکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خوێندکاران
و هاندانیان له‌سه‌ر په‌یڕه‌وکردنی
ره‌فتاری ته‌ندروست له‌کاتی کۆکه و پژمین
بۆ که‌مکردنه‌وه یان رێگه‌گرتن له
بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که.
ج- بایه‌خدان به پاکژی ژینگه‌یی
له‌ناوه‌نده‌کانی خوێندن و ده‌زگا
په‌روه‌رده‌یی و فێرکارییه‌کان :-
1- دابینکردنی پێداویستی تایبه‌ت به
پاکژکردنه‌وه وه‌ک ( ڤێرکۆن یان فاس) له
سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی خوێندن و
داموده‌زگا په‌روه‌رده‌یییه‌کان.
2- دابینکردنی مادده‌ی پاکژکه‌ره‌وه وه‌ک
(ئاوی پاک، سابوون، پاکژکه‌ره‌وه‌ی تر .
3- دابینکردنی کلێنیکس له‌سه‌رجه‌م
داموده‌زگاکانی په‌روه‌رده و فێرکاری.
|