|
كه‌ركوك.. رزگار بوونى ئه‌فسه‌رێكى پۆلیس له هه‌وڵێكى تیرۆر
كردنى

جێگرى به‌رێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى تاوانى
كه‌ركوك رۆژى دوو شه‌ممه له‌شارى كه‌ركوك له هه‌وڵێكى
تیرۆریستى رزگارى بوو كه له‌رێگه‌ى بۆمبى موگانتیسیه‌وه
ئه‌نجام درا
رۆژى دووشه‌ممه 19 تشرینى یه‌كه‌م عه‌قید قه‌یس عامر ناجى،
جێگرى به‌رێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى تاوانى
كه‌ركوك، له هه‌وڵێكى تیرۆریستى له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆى
له‌گه‌ڕه‌كى غه‌رناته‌ى شارى كه‌ركوك رزگارى بوو كه له‌رێگه‌ى
بۆمبى موگناتیسیه‌وه ئه‌نجام دراو سه‌ره‌ڕٍاى زیانى ماددى به
ئوتومبیله‌كه‌ى 2 پاسه‌وانى بریندار بوون
جێى باسه ماوه‌ى زیاتر له 2 مانگه تیرۆریستان له رێگه‌ى
بۆمبى مونگاتیسیه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌رپرس و
كارمه‌ندانى پۆلیس و سوپاى عێراق له شارى كه‌ركوك، له
دواترین هه‌وڵیاندا رۆژى شه‌ممه بۆمبێكى هاوشێوه له
یه‌كێكه له ئوتومبیله‌كانى چه‌كدارانى سه‌صوه له شاره‌دێى
حه‌ویجه پوچه‌ڵ كرایه‌وه
|