|
یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى وه‌به‌رهێنانى وڵاتى میسر
به‌سه‌رۆكایه‌تى شاندێكى بازرگانى گه‌یشته هه‌ولێرى پایته‌خت

شاندێكى باڵاى وه‌به‌رهێنه‌ران و پیاوانى كارى كۆمارى میسرى
عه‌ره‌بى كه له 22 كه‌س پێكهاتبوون به‌سه‌رۆكایه‌تى ئیبراهیم
حسن عه‌شماوى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى وه‌به‌رهێنانى وڵاتى میسر
گه‌یشتنه هه‌ولێرى پایته‌خت و له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ فه‌لاح
مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه باسیان له
گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستان كرد له‌رووى بازرگانى و بوونى
ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و پێویستى خزمه‌تى بانك و پێشخستنى
سیسته‌مى كارگێڕى
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كاروان جه‌مال جێگرى به‌رپرسى
فه‌رمانگه‌و نوێنه‌رى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى عیراق
ئاماده‌بوو، فه‌لاح مسته‌فا به‌ناوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
به‌خێرهاتنى شاندى میوانى كرد‌و ئه‌م سه‌ردانه‌ى به ده‌رفه‌تێك
وه‌سف كرد له رێى دروستكردنى په‌یوه‌ندى پته‌و له نێوان
هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى میسر له‌بواره‌كانى سیاسى و ئابوورى،
هاوكات سوپاسى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى عیراقى كرد بۆ ئه‌و
هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیه‌یان
یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى وه‌به‌رهێنانى وڵاتى میسر به‌ناوى
شانده‌كه خۆشحاڵى خۆى بۆ ئه‌و سه‌ردانه نیشاندا و ئاماژه‌ى
به‌وه‌دا كه ئه‌م سه‌ردانه درێژه پێده‌رى سه‌ردانێكى
پێشووترى شاندى وڵاتى میسره بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئامانجیش
تێیدا دروستكردنى تێگه‌یشتنه له‌نێوان پیاوانى كارى میسر و
كه‌رتى و گشتى و تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها
جه‌ختى له‌سه‌ر بایه‌خى دروستكردنى پردى په‌یوه‌ندى تێگه‌یشتن
كرده‌وه له نێوان ژوورى بازرگانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ژوورى
بازرگانى میسر
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا فه‌لاح مسته‌فا پوخته‌یه‌كى له‌سه‌ر
سیاسه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم خسته‌ڕوو له ڕووى هاندانى كه‌رتى
تایبه‌ت له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى و
په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌كان. هاوكات باسى له گرینگى بوونى
كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتانى عه‌ره‌بى كرد له هه‌رێمى
كوردستان و ته‌واوى عیراق، له‌م رووه‌و گووتى عیراق پێویستى
به پشتگیرى و هاوكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى و كۆمه‌ڵگاى
نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، ئێوه ده‌توانن سوود له‌و به‌شه ئارامه
وه‌ربگرن وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌موو عیراق
له‌لایه‌كى دیكه‌وه باسى له كردنه‌وه‌ى پیشانگاى
نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر كرد و هیواى خواست له داهاتوودا
كۆمپانیا عه‌ره‌بیه‌كان به رێژه‌ى به‌رچاو به‌شدارى تێدا
بكه‌ن، له‌م روانگه‌یه‌وه ئاماژه‌ى به گرینگى كردنه‌وه‌ى
نووسینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى وڵاتانى عه‌ره‌بى له هه‌رێمى
كوردستان كرد‌و هیواى خواست وو‌ڵاتى میسر ده‌سپێشخه‌رى بكات بۆ
كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى خۆى له پێناو پته‌وكردنى زیاترى
په‌یوه‌ندیه‌كان
شاندى بازرگان و پیاوانى كارى وڵاتى میسر ئاماده‌یى خۆیان
نیشاندا بۆ به‌شدارى كردن له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى
هه‌رێمى كوردستان و كردنه‌وه‌ى خولى مه‌شق و راهێنان
له‌بواره‌كانى به‌ڕێوه‌بردن و چلاكى بانكى و كارگێڕى و
ئاڵوگۆڕى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان
فه‌لاح مسته‌فا سوپاسى ئه‌و ده‌سپێشخه‌ریه‌ى كرد‌و هیواى خواست
په‌یوه‌ندیه‌كان به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ى میسر وه‌ك وڵاتێكى
خاوه‌ن ئه‌زموون كارى وه‌به‌رهێنان له‌بواره‌كانى كشتوكاڵ و
گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازى و ژێرخان له هه‌رێمى كوردستان
ئه‌نجام بدات
|