|
وتووێژی نهێنی ئێران و ئیسرایل

راپۆرتێك له‌باره‌ی هه‌واڵی وتووێژی نهێنی ئێران له‌گه‌ڵ
ئیسرایل
یائل دورۆن وته‌بێژی كومیسیۆنی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئیسرایل
رایگه‌یاند: له مانگی سیپته‌مبه‌ری رابردوودا به‌رپرسێكی
پایه‌بڵندی ئێرانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كومیسیۆنی وزه‌ی ئه‌تۆمی
ئیسرایل به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی كۆبوونه‌ته‌وه‌و له‌باره‌ی
به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران وت‌ووێژیان كردووه
وته‌بێژی ئه‌و كۆمیسیۆنه له‌وباره‌یه‌وه به ده‌زگای
هه‌واڵنێری فه‌ره‌نسا ده‌ڵێ: ده‌بوایه ئه‌م دیدارانه نهێنی
ببوایه‌ن به‌ڵام به‌رپرسانی ئوسترالیا كه رێكخه‌ری ئه‌و
كۆبوونه‌وه‌یه بوون، ئاشكراكردنی ئه‌م بابه‌ته به پێویست
ده‌زانن. له‌باره‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وانه ناتوانین ورده‌كاری
زۆرتر به میدیاكان رابگه‌یه‌نین
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی هائاریتزی ئیسرایل بڵاویكرده‌وه: عه‌لی
ئه‌سغه‌ر سولتانیه نوێنه‌ری ئێران له ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی
وزه‌ی ئه‌تۆم و "مایرئوزفری ئودیز" سه‌رۆكی به‌شی كونترۆڵی
چه‌كی ئه‌تۆمی كومیسیۆنی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئیسرایل و ژماره‌یه‌ك
له ئه‌ندامانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم له هۆتیلێكی شاری
قاهیره له رۆژانی 29 و 30 سیپته‌مبه‌ر له‌گه‌یه‌كدا
كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌و له‌باره‌ی چه‌كداماڵینی ئه‌تۆمی له ناوچه
كه‌دا باس و وت‌ووێژیان كردووه
ئه‌و رۆژنامه‌یه له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا ده‌نووسێ:
نوێنه‌رانی وڵاتانی ئورده‌ن و مه‌راكیش و سعودییه و ئه‌مریكا
و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوون
به‌پێی وته‌ی شایه‌تحاڵێكی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه: عه‌لی
ئه‌سغه‌ر سولتانیه نوێنه‌ری ئێران له نوێنه‌ری ئیسرایل
پرسیاری كردووه: ئایا ئیسرایل چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه؟ نوێنه‌ری
ئیسرایلیش له وڵامدا ته‌نیا زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك ده‌كا
خاتوو مایرئوزفری ئودیز نوێنه‌ری ئیسرایل له‌و كومیسیۆنه
ده‌ڵێ: ئیسرایل ئاماده‌ی وتووێژ له‌باره‌ی چه‌كداماڵینی ناوكی
له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته، به‌ڵام پێش چه‌كداماڵێن ده‌بێ
باری ئاسایشی ناوچه‌كه باشتر ببێت و ره‌وتی ئاشته‌وایی
په‌ره‌بستێنێت تا ئیسرایل ئاماده‌ی ده‌ستپێكی وه‌ها وتووێژێك
ببێ
كارناسانی ئه‌تۆم ده‌ڵێن ئیسرایل خاوه‌نی 40 كوڵاوه‌ی
ئه‌تۆمیه له ناوه‌ندی دیمۆنای سه‌ربه‌و وڵاته ، به‌ڵام
ئیسرایل ده‌ڵێ ناوه‌ندی دیمۆنا ته‌نیا بنكه‌یه‌كه كه 40
ساڵه دروستكراوه‌و ته‌نیا كاری لێكۆڵینه‌وه‌ی تێیدا ئه‌نجام
ده‌درێ
ئیسرایل ده‌ڵێ: به‌رنامه‌كانی ئه‌تۆمی ئێران به‌مه‌به‌ستی
سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌درێت و مووشه‌كه دوورهاوێژه‌كانی
هه‌ره‌شه‌یه‌كه بۆسه‌ر ئاسایشی ئیسرایل
هه‌واڵی دیداری نوێنه‌رانی ئێران و ئیسرایل كاتێك بڵاو
ده‌بێته‌وه كه ئاژانسی وزه‌ی ناوكی تا سبه‌ی (هه‌ینی) مۆڵتی
داوه‌ته وڵاتانی ئێران و ئه‌مریكا و رووسیا و فه‌ره‌نسا تا
ره‌زامه‌ندی خۆیان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی پیتاندنی یۆرانیۆم
رابگه‌یه‌نن
|