دواى ئه‌وه‌ى
هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ناوخۆ رایانگه‌یاند گوایه
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان تا
ئێستا له‌سه‌ر دیاریكردنى سه‌رۆك لیژنه‌كان رێك نه‌كه‌وتوون
له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه دانیشتنى په‌رله‌مان دواخراوه.
له‌مباره‌وه
د. كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان
له‌داخویانیه‌كى تایبه‌تدا بۆ سایتى كوردستان تى ڤى گوتى:
بوونى ناكۆكى له‌نێوان پ.د.ك و ی.ن.ك له‌سه‌ر دیاریكردنى
سه‌رۆك لیژنه‌كان هیچ بنه‌مایه‌كى راستى بۆ نییه، مه‌سه‌له‌ى
دیاریكردنى سه‌رۆك لیژنه و جێگر و بریارده‌ر، له‌دانیشتنى
سبه‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندا هه‌مووى یه‌كلا ده‌كرێته‌وه و
كۆتایى پێ دێت، دواكه‌وتنیشى له‌به‌ر ئه‌وه بوو تا سه‌رۆك
لیسته‌كان گفتوگۆى له‌باره‌وه بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه كاتێك
ده‌چنه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه ته‌وافوقێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى
هه‌موو لیسته‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تى و جێگر‌و بڕیارده‌رى
لیژنه‌كان به‌شدار بن، بێگومان هیچ كێشه‌یه‌ك له‌و باره‌وه
نه‌بووه .
هه‌ندێك
لایه‌نى ناو په‌رله‌مان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پارتى و
یه‌كێتى لیستى گۆڕان و چاكسازییان پشتگوێخشستووه و
نایانه‌وێت ئه‌ندامانی ئه‌و دوو لیسته له لیژنه‌كاندا هه‌بن.
له‌مباره‌وه
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان گوتى : شتى له‌و جۆره نییه،
ئه‌م دوولیسته ئه‌ندامیان له په‌رله‌مانى كوردستاندا هه‌یه
و خه‌ڵكى كوردستان ده‌نگیان پێداون، ئه‌وانیش وه‌ك هه‌موو
ئه‌ندامێكى تر‌ى په‌رله‌مان ماف و ئه‌ركى خۆیان هه‌یه،
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به لیسته‌كانى تریش هه‌موو ئه‌ندامێكى
په‌رله‌مان كه لیسته‌كه‌ى ده‌نگى خه‌ڵكى كوردستانى
به‌ده‌ستهێناوه ، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان ئه‌ندامى په‌رله‌مانن و
جێگه‌ى رێزن، وه هه‌موویان یه‌كسانن و به‌دلسۆزیش كار ده‌كه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ى به‌باشترین شێوه خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستان بكرێت،
سه‌باره‌ت به لیژنه‌كانیش هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌پێى
ژماره‌یان له‌ناو په‌رله‌مان له‌ناو لیژنه‌كان ته‌واجودیان
ده‌بێت ، كه 19 لیژنه‌كه پێكهێنرا هه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانى
په‌رله‌مان گشت لیسته‌كان به‌كۆى ده‌نگ ده‌نگیان داوه بۆ
دانانى ئه‌و 19 لیژنه‌یه و سبه‌ینێ دوا رۆژه پاش دانیشتنى
په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و كێشه‌ى
هه‌ڵبژادرن له‌كه‌ركووك لیژنه‌كانى تریش سه‌رۆك و جێگر و
بریارده‌رى بۆ داده‌نرێت .