پرسی كه‌ركوك.. هه‌ڵوێسته‌كان.. نارِه‌زایه‌تی و فشاری جه‌ماوه‌ری
كه‌ركوك له به‌رده‌م چاره‌نووسێكی هه‌ستیار دایه و بۆ پشتیوانی له هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی و نوێنه‌رانی كورد، له سلێمانی ئاماده‌كاریی و له كه‌ركوكیش ئه‌گه‌ر به پێویست بزانرێت خۆیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت
پرسی كه‌ركوك
پرسی كه‌ركوك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ یه‌كلانه‌كرایه‌وه و هه‌ندێك لایه‌نی توركمانی و عه‌ره‌بی نیشته‌جێكراو له كه‌ركوك ده‌یانه‌وێت ره‌وشێكی تایبه‌ت به كه‌ركوك دابنرێت و ئه‌و پارێزگایه له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق جیا بكرێته‌وه.
خاڵی سه‌ره‌كی پێداگری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیی له به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه بوو، كه نابێت كه‌ركوك ره‌وشێكی تایبه‌تی بۆ ده‌ستنیشان بكرێت و كورسییه‌كانی دابه‌ش بكرێن، یاخود هه‌ڵبژاردن تێیدا دوابخرێت، یان هه‌ر جیاكارییه‌كی دیكه كه مۆركێكی تایبه‌ت به كه‌ركوك ببه‌خشێت.
هه‌ندێك لایه‌نی توركمانی و عه‌ره‌بی نیشته‌جێكراو له كه‌ركوك داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كۆمیسیۆن به تۆماری ده‌نگده‌راندا بچێته‌وه و هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی كه له دوای 2005 زیاد كراون بۆ ئه‌و تۆماره، بسرِدرێنه‌وه، یاخود ره‌وشێكی تایبه‌ت به كه‌ركوك دابنرێت و هه‌ڵبژاردن له‌و پارێزگایه‌دا جیا بێت له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق.
نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ئه‌وه‌یان دووپاتكردووه‌ته، كه ئه‌گه‌ر به تۆماری ده‌نگده‌راندا ده‌چنه‌وه پێویسته له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقیش ئه‌و كاره بكرێت، ئه‌گه‌ر كه‌ركوك دابه‌شبكرێت بۆ چه‌ند بازنه‌یه‌ك ئه‌وا ده‌بێت پارێزگاكانی دیاله، سه‌لاحه‌دین، نه‌ینه‌واش به هه‌مان شێوه دابه‌شكارییان تێدا ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ڵوێستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و به‌رپرسانی باڵای حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركردایه‌تی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان تێكرِا به‌یه‌ك ده‌نگ پشتیوانیی خۆیان بۆ هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ده‌ربرِی و رایانگه‌یاند، كه ئه‌وان رازی نابن كه‌كوك له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق جیابكرێته‌وه و ره‌وشێكی تایبه‌تی بۆ ده‌ستنیشان بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی له وته‌یه‌كی كورتدا ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه، ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ پرسی كه‌ركوك جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقه و نابێت رێگه بدرێت هیچ به‌دیلێك بۆ ئه‌و ماده‌ی بێته كایه‌وه و كه‌ركوك جیابكرێته‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوێستی هه‌یه
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه كۆبوه‌وه و له‌و میانه‌یه‌دا ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان پێداگیرییان له سه‌ر هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا كرده‌وه و ئه‌وه‌یان خسته‌رِوو، كه په‌رله‌مانتاران له‌و مه‌سه‌له چاره‌نووسسازانه‌دا یه‌ك هه‌ڵوێستن.
بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوێنێ په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی تایبه‌تی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوكرده‌وه، تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كهه‌ڵوێستی كورد كراوه‌ته‌وه.
رایگشتی
چاودێرێكی ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌و برِوایه‌دایه، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه، خه‌ڵكی كوردستان له شاره‌كانی كه‌ركوك و هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك له خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریدا پشتیوانی خۆیان له نوێنه‌ره‌كانییان له به‌غدا ده‌رببرِن، چونكه بێگومان ئه‌و فشاره میلییه ئه‌گه‌ر دروست بێت، كاردانه‌وه و ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێده‌كه‌وێته‌وه و پشتیوانییه‌كی باشیش ده‌بێت بۆ هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێم و نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا.
كه‌ركوكییه‌كان
به‌رپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان (نه‌جات حه‌سه‌ن) رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌ر كاتێك به باش بزاندرێت، كورد له كه‌ركوك خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌دات".
ئه‌و له‌و برِوایه‌دایه "كه‌ركوك كاریگه‌ری سیاسی و ئیداری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كیانی كوردی به گشتی هه‌یه، بۆیه هه‌ر كاتێك به پێویستی بزانین خه‌ڵكی خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین و خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
پشتیوانیكردنی خه‌ڵك له نوێنه‌ره‌كانی خۆیان و هه‌وڵدانی نوێنه‌ران بۆ هێنانه‌دی ئامانج و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك دووانه‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه نوساون و پێویستییه‌كی ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌باتی په‌رله‌مانی و مه‌ده‌نی و ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستانن.
سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان (له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج) له‌و برِوایه‌دایه " پێویسته هه‌موو كاتێك هاوڵاتیان پشتگیری له نوێنه‌رانی خۆیان بكه‌ن له هه‌ر پۆست و پله‌یه‌ك بێت، یا خود له هه‌ر شوێنێك دابێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وانیش زۆر به راستگۆیانه پاڵپشتی خه‌ڵكی خۆیان بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن".
خاڵدار قه‌والی هاوڵاتیی كوردی خه‌ڵكی كه‌ركوك نیگه‌رانه له ده‌رنه‌برِینی هه‌ڵوێستی نارِه‌زایه‌تی و له‌و برِایه‌دایه، كه پێویست بوو زووتر ئه‌و كاره ئه‌نجام بدرابا، "پێویست بوو ئێمه زۆر له مه‌و پێش ئه‌و كاره‌مان ئه‌نجام بدایه و هاوڵاتیان برِژابانه شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام بدایه، هه‌م بۆ داواكردنی مافی خۆیان و هه‌م بۆ پاڵپشتی نوێنه‌ره‌كانیان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق".
خۆپیشاندان مافێكی سروشتی و یاسایی خه‌ڵكه و دیارده‌یه‌كی دیموكراسییه و ئاساییه خه‌ڵك بۆ ره‌تكردنه‌وه یان پشتگیركردنی هه‌ڵوێستێك ئه‌نجامی بده‌ن.
" خۆپیشاندان دیارده‌یه‌كی دیموكراسییه و بێگومان هه‌ر كاتێك هاوڵاتیان هه‌ستیان كرد، بڕیارێك كه له به‌رژه‌وه‌ندییاندا نییه و له دژی مافه‌كانیانه، ئه‌وه مافی یاسایی خۆیانه خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن بۆ گۆڕینی ئه‌و بڕیاره، یا خود ره‌تكردنه‌وه‌یی، یا خود بۆ پاڵپشتی كردنی ده‌سه‌ڵات یا ره‌خنه‌گرتن لێی". ئه‌مه گوته‌ی رۆژنامه‌نوس عومران قادری خه‌ڵكی كه‌ركوك بوو بۆ هه‌واڵنێری ئاژانسی (په‌یامنێر) له كه‌ركوك.
سلێمانی ئاماده‌كاری ده‌كات
به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانی‌دا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌رِوو، ئه‌وان به هاوكاری هه‌موو لایه‌نه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان رۆژێك بۆ خۆپیشاندان و ده‌ربرِینی نارِه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی "شۆڤینییه‌كان" و پشتیوانیكردن له نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ئه‌نجام بده‌ن.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نی یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده روونیكرده‌وه، ئه‌نجامدانی وه‌ها خۆپیشاندانێك بۆ خه‌ڵكی كوردستان و دۆزی كه‌ركوك گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی "" شۆڤینییه‌كان تێبگه‌ن كه كورد بۆ گێرِانه‌وه‌ی مافه‌كانیی جیاوازی له نێوان كه‌ركوك یان سلێمانی و هه‌ولێردا ناكات".
پرسی یاسای هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، كه برِیاره له 16/1/2010 به‌رِێوه‌بچێت تا ئێستا به هۆی پرسی كه‌ركوكه‌وه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و پرسه‌ی خستوه‌ته به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌نی سیاسی بۆ ئاسایشی نیشتمانی و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆده‌بێته‌وه.