بۆ زیاتر
به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و
هۆڵه‌ندا له‌ڕووی سیاسی و ئابوری و رۆشنبیرییه‌وه،
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 12/10 به ئاماده‌بوونی د.كه‌مال كه‌ركوكی
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و پیته‌ر ڤان لیۆن باڵیۆزی
هۆڵه‌ندا له‌عیراق و نوێنه‌رانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و
لێپرسراوانی حكومی و به‌رپرسانى نووسینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى
وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆكى ژووره
بازرگانیه‌كانى هه‌رێم، له مه‌راسیمێكدا له‌شاری هه‌ولێر
كونسوڵگه‌ر‌ی هۆڵه‌ندا كرایه‌وه
له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌شدا پیته‌ر ڤان لیۆن باڵیۆزی
شانشینی هۆڵه‌ندا له‌عیراق خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی
به‌كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌رى وڵاته‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر،
هیواشی خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و
هۆڵه‌ندا له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كونسوڵخانه‌یه‌وه به‌ره‌و پێش
بچن
وتیشی: ئێمه ئاینده‌یه‌كی گه‌ش ده‌بینین له
په‌یوه‌نییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چونكه
هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا له‌زۆربه‌ی بواره‌كاندا
په‌یوه‌ندییان هه‌یه
دواتر د. كه‌مال كه‌ركوكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
دوای خۆشحاڵی ده‌ربڕینی به‌كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ر‌ی
هۆڵه‌ندا له شاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆی به‌رۆژێكی مێژوویی
دانا‌و راشیگه‌یاند ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتان
ده‌بێت تاوه‌كوو سود له ئه‌زمونی دیموكراسی و ئاشتییان
وه‌ربگرین، راشیگه‌یاند كردنه‌وه‌ی ئه‌و كونسوڵخانه‌یه
نیشانه‌ی باوه‌ش كردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه بۆ وڵاتانی
دونیا
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا فه‌لاح مسته‌فا نوێنه‌ری سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا خۆشحاڵی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی نیشاندا به به‌ره‌وپێشچوونی
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و وڵاتی
هۆڵه‌ندا، هیواشی خواست وڵاتى هۆڵه‌ندا ئاستى
نوێنه‌رایه‌تى خۆى له‌هه‌رێمى كوردستان به‌رزتر بكاته‌وه
چونكه تا ئێستا كونسوڵگه‌رى فه‌خرى هه‌یه له هه‌رێمى
كوردستان. وتیشی ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
دڵنیاین ئه‌و كونسوڵگه‌رییه سودی ده‌بێت بۆ
هه‌رێمه‌كه‌مان و له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولا دایه
هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا چه‌ند وته‌یه‌كی دیكه‌ش پێشكه‌ش
كران و تێیدا كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ر‌ی هۆڵه‌ندا له شاری
هه‌ولێر به‌گرنگ وه‌سف كرا
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا له‌لایه‌ن لێپرسراوانی
ئاماده‌بووه‌وه له پاڵ ئاڵای كوردستان و عیراق ئاڵای
یه‌كێتی ئه‌وروپاو هۆڵه‌ندا به‌رز كرایه‌وه