|
ئه‌ردۆگان: پرۆسه‌ی كرانه‌وه راده‌گرین

سه‌رۆك
وه‌زیرانی توركیا هه‌رِه‌شه‌ی گه‌رِانه‌وه بۆ خاڵی سفر ده‌كات
و رایده‌گه‌ینێت، ئه‌گه‌ر ناچار بن پرۆسه‌ی كرانه‌وه به رووی
كورد دا راده‌گرن
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند، پێشوازیكردن و گێرِانی
ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن به بۆنه‌ی گه‌رِانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی
پارتی كرێكارانی كوردستان، نمایشی هێز و هۆكارێكه بۆ
گه‌رِانه‌وه‌مان بۆ خاڵی سفر كه ئێمه ناخوازین ئه‌وه
رووبدات، ئه‌گه‌ر ناچار بین ده‌گه‌رِێینه‌وه خاڵی سه‌ره‌تا
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
داوای سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان عه‌بدولا
ئۆجه‌لان 34 كه‌س له ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان و
ئاواره‌كانی كه‌مپی مه‌خموور له ژێر ناوی (په‌یامبه‌رانی
ئاشتی) گه‌رِانه‌وه توركیا، گه‌لی كورد له‌و وڵاته‌دا وه‌ك
قاره‌مانانی سه‌ركه‌وتن پێشوازییان له‌و ئه‌ندامانه‌ی
په‌كه‌كه كرد
ئه‌و هه‌ڵوێستیه گه‌لی
كورد له توركیا كه پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی رێبه‌رایه‌تی
ده‌كات له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی توركیاوه
رووبه‌رِووی نارِه‌زایه‌تی و ئاسته‌نگ بۆچێكردن بووه‌ته‌وه
گێرِانی ئاهه‌نگی
سه‌ركه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و پشێوازیی گه‌رمی خه‌ڵك
له په‌كه‌كه‌ییه‌كان، حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیای
خستوه‌ته ره‌وشێكی هه‌ستیاره‌وه
هاوكات له‌گه‌ڵ
به‌رگوێكه‌وتنی ده‌نگه نارِازییه‌كان دا، ئه‌مرِۆ سه‌رۆك
وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر
ئه‌و ئاهه‌نگانه به‌رده‌وام بن و ده‌ته‌په‌ییه‌كان سووربن
له‌سه‌ر پێشوازیكردن له‌و گه‌رِاوانه، ئه‌وا هه‌ڵوێسته‌كان
به باری نه‌رێنیدا ده‌كه‌ونه‌وه و ره‌نگه ئه‌وه ببێته هۆی
ئه‌وه‌ی ناچاربین بگه‌رِینه‌وه بۆ خاڵی سفری سه‌ره‌تای رێگه
ئه‌ردۆگان گوتیشی: "
ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پرۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراتی
تا ئه‌و كاته‌ی ناچار ده‌بین ئه‌و پرۆسه‌یه رابگرین"
روونیشیكرده‌وه، "
ده‌وڵه‌تی توركیا هێندێك بنه‌مای هه‌ن، كه ناكرێت سازشیان
له‌سه‌ر بكرێت، هه‌ر بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌مووان داوامان
لێنه‌كه‌ن سازش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه بكه‌ین و چاوه‌رِوانی
ئه‌وه‌ش نه‌بن وه‌ڵامی ئه‌و جۆره داوایانه بده‌ینه‌وه
|