|
حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی ئیمزا كرد

له
ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به
به‌های 178 میلۆن دۆلار، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی له‌گه‌ڵ
كۆمپانیای (یۆكسێل)ی توركی ئیمزا كرد، هاوكات له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه ڕوون كرایه‌وه
دوای ئیمزاكردنی
ڕێككه‌ووتنامه‌كه، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
"عیماد ئه‌حمه‌د" و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركی "عه‌بدول
له‌تیف ئۆزبه‌گ" كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شیان سازكرد كه
هه‌واڵێنری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر تیایدا ئاماده‌بوو
"عیماد ئه‌حمه‌د"
ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و پڕۆژه‌یه ستراتیژییه و دروستكردنی
ڕێگایه‌كه له كۆڕێ ده‌ست پێ ده‌كات دواتر بۆ شه‌قڵاوه و
هه‌ریرو تا قه‌ندیل ده‌بێت، كه 51 كیلۆمه‌تره و 1500 مه‌تر
تونێلی تێدایه و له ماوه‌ی 30 مانگ ته‌واو ده‌بێت
هاوكات دووپاتیكرده‌وه،
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م ساڵ گرنگییه‌كی زۆر به
دروستكردنی ڕێگه‌وبانی ده‌ره‌وه ده‌دات، كه ئه‌وه‌ش
بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی هه‌رێمی
كوردستان، كه ستراتیژیه‌تی كابینه‌ی 5م بووه
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت
وتیشی" خۆشحاڵین كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه،
په‌یوه‌ندی سیاسی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا پته‌وتربكات
و زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،
ئێستا زیاتر له 500 كۆمپانیای توركی له بواره جۆراو
جۆره‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن
له لایه‌ن خۆیه‌وه،
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی توركی "عه‌بدول له‌تیف ئۆزبه‌گ" وتی:
دایكم كورده و خه‌ڵكی ئامێدییه، زۆر خۆشحاڵم له‌و هه‌رێمه‌م
كه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكییه‌تی و نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات. خۆشحاڵم به‌و دیموكراسیه‌ی
كه له‌هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
توركیا هه‌میشه پاڵپشتی و پشتگیری له پێشكه‌وتنی عێراق
كردووه و ئاماده‌یه له پرۆسه‌ی دووباره بنیادنانه‌وه‌ی
ئابووری و ژێرخانی ئه‌و وڵاته‌دا به‌شداری بكات
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی
توركیا، دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه
هه‌رێمی كوردستان له ئێمه‌ی كرد، بێ گومان بێ به‌رامبه‌ر
نابێت، هه‌روه‌ك كۆمپانیا توركییه‌كان ڕۆڵێكی گرنگیان له
ئاوه‌دانكرده‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه
|