|
بایكاڵ به ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی كردووته مایه‌ی
شه‌رمه‌زارییه

سه‌رۆكی پارتی
گه‌لی كۆماریی ره‌گه‌زپه‌رستی توركیا ده‌نیز بایكاڵ
رایگه‌یاند، " پێشوازیكردن له په‌كه‌كه‌ییه‌كان مانای
شه‌رعیه‌تدانه به‌و رێكخراوه و ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان شانازی
پێوه‌ده‌كات شه‌رمه‌زارییه"
ئاهه‌نگ گێرِان و
پێشوازیكردنی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی كورد له ئه‌ندامانی
گه‌رِاوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان لایه‌نه ره‌گه‌زپه‌رست و
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركیای نیگه‌ران كردووه
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
داوای سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان عه‌بدولا
ئۆجه‌لان 34 كه‌س له ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان و
ئاواره‌كانی كه‌مپی مه‌خموور له ژ ناوی (په‌یامبه‌رانی ئاشتی)
گه‌رِانه‌وه توركیا، گه‌لی كورد له‌و وڵاته‌دا وه‌ك
قاره‌مانانی سه‌ركه‌وتن پێشوازییان له‌و ئه‌ندامانه‌ی
په‌كه‌كه كرد
سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماریی توندرِه‌و ده‌نیز بایكاڵ
رایگه‌یاند، گه‌رِانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه و به‌رِێوه‌چوونی
ئه‌و ئاهه‌نگانه مانای شه‌رعییه‌ت دانه به پارتی كرێكارانی
كوردستان
دوێنێ بایكاڵ له ناو باره‌گاكه‌ی خۆیه‌وه له ئه‌نقه‌ره
قسه‌ی كرد و ره‌خنه‌ی توندی له سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆك
وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گرت
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بایكاڵ گوتیشی: ئه‌و ره‌وشه‌ی ره‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆگان سازی كردووه مایه‌ی نیگه‌رانی و
شه‌رمه‌زارییه و نه‌ده‌با سه‌رۆك وه‌زیران شانازی پێوه بكات
و پێویسته گه‌لی تورك یه‌كبگرێت بۆ له باربردنی ئه‌و ره‌وشه
و كۆتاییهێنان به‌و خراپه‌كارییه‌ی وڵاتی گرتووه‌ته‌وه. (به
گوێره‌ی گوته‌ی خۆی)
ئه‌و سوور بوو له‌سه‌ر توانجگرتنه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی: " ئه‌ردۆگان یاساكانی وڵاتی
پێشێل كردووه و رێنمایی ده‌ركردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگای ئه‌و 34
ئه‌ندامه‌ی په‌كه‌كه واڵا بكرێت و ده‌ستگیر نه‌كرێن، ئه‌مه‌ش
مانای ئه‌وه‌یه پارتی كرێكارانی كوردستان چیدیكه پارتێكی
یاساغكراو نییه له توركیا و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ببێته
ئه‌ندامی"
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه
دوای ئه‌وه هات كه حكومه‌ت و په‌كه‌كه و ئه‌مه‌ریكا جۆره
رێككه‌وتنێكییان له نێواندا هه‌بووه بۆ گه‌رِانه‌وه‌ی ئه‌و
كه‌سانه و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌كه‌كه
گه‌رِاونه‌ته‌وه توركیا پشگه‌ز نه‌بوونه‌ته‌وه له رابردووی
خۆیان و ئه‌وان وه‌ك نوێنه‌ری په‌كه‌كه خۆیان ده‌ناسێنن و
ده‌ڵێن ئێمه په‌یاممان پێیه بۆ توركیا، ئایا ئه‌مه له كوێی
یاسای په‌شیمانی ژماره 221 دا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه؟"
|