|
روونکردنەوەی
فراکسیۆنی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی لەسەر هەڵبژاردنی
کەرکوك

له
نووسینگه‌ی هه‌ولێری په‌رله‌مانی عیراق، ئه‌ندامانی فراکسیۆنی
هاوپه‌یمانی کوردستان و فراکسیۆنی یه‌کگرتووی کوردستان له
په‌رله‌مانی عیراق، له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا،
هه‌ڵوێستی خۆیان بۆ رای گشتی و خه‌ڵکی که‌رکوك ده‌ربڕی
سه‌عدی
به‌رزنجی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له فراکسیۆنی
هاوپه‌یمانی کوردستان رایگه‌یاند: له‌ئێستادا چه‌ند لایه‌نێکی
شۆڤێنی له هه‌وڵی دانانی یاسایه‌کی تایبه‌تن به
هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عیراق له پارێزگای که‌رکوک،
ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا دژی ده‌ستوری عیراقه، هه‌روه‌ها
به‌وپێیه‌ی ئێمه‌ی کورد پشت به ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق
هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ین، بۆیه دادگای باڵای ده‌ستور له عیراق
ئه‌وه‌ی ره‌تکردووه‌ته‌وه که یاسایه‌کی تایبه‌ت به
هه‌ڵبژاردنی که‌رکوک هه‌بێت
گوتیشی:
ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت یاسایه‌کی تایبه‌ت به
هه‌ڵبژاردنی که‌رکوک هه‌بێت و به هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک و هیچ
لایه‌نێک پشت ئه‌ستور نین، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت که گوایه
ده‌ستکاری تۆماری ده‌نگده‌ران کرابێت بۆ زیادکردنی ژماره‌ی
ده‌نگده‌ران، ئه‌وه‌ش شتێکی بێ بنه‌مایه، چونکه ئه‌و
زیادکردنه‌ی که‌رکوک ته‌نها به لەسەدا 30 بووه، به‌ڵام له
به‌رامبه‌ردا له هه‌ندێک ناوچه‌ی عیراق لەسەدا 100
زیادیکردووه، که ئێمه پێمانوایه نایاساییه، به‌تایبه‌تی
له باسی که‌رکوکیشدا له سه‌رده‌می به‌عسدا، دانیشتووانی
کوردی که‌رکوک که‌میکردووه و هه‌زارانیان لێ ئه‌نفالکراوه.
له‌به‌رئه‌وه ئێمه وه‌ک کورده‌کانی په‌رله‌مانی عیراق
رێگه‌ناده‌ین ئه‌و یاسایه تێبپه‌ڕێت، ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕیش بێت
بێگومان سه‌رۆک مام جه‌لال وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عیراق بۆی
هه‌یه دووجار ڤیتۆی بکاته‌وه و بۆ جاری سێیه‌میش ئه‌و
یاسایه پێویستی به زیاتر لەسەدا 66 ی ده‌نگه‌کانی ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان هه‌یه
زوهێر
خۆشناو، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌فراکسیۆنی یه‌کگرتووی
ئیسلامی کوردستانی یه‌ک هه‌ڵوێستییان له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی
لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی نیشاندا بۆئه‌وه‌ی که‌رکوک
نه‌که‌وێته هیچ قه‌یرانێکه‌وه. گوتیشی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به
قه‌یران بێت یان به‌بێ قه‌یران، ئێمه سازش له که‌رکوک
ناکه‌ین و ناهێڵین هیچ یاسایه‌کی تایبه‌ت به که‌رکوک
ده‌ربچێت، چونکه ئه‌وه دژی ده‌ستور و یاساکانی عیراقه له‌و
روانگه‌یه‌شه‌وه پێمان خۆشه که پارێزگای که‌رکوکیش وه‌ک
هه‌ر پارێزگایه‌کی تر بخرێته ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی
په‌رله‌مانی عیراقه‌وه، ئێمه‌ش له په‌رله‌مانی عیراق هه‌وڵً
بۆ ئه‌و رایه ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه هیچ
ئه‌نجامێک، ئه‌وا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی
سیاسی عیراق ده‌کرێت، ئێمه‌س له‌گه‌ڵ هه‌ر بڕیارێکداین بۆ
چاره‌سه‌ری که‌رکوک به‌شێوه‌یه‌ک پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور نه‌بێت.
زوهێر خۆشناورایگەیاند: ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش رازی
نین که ده‌ڵێن عیراق 18 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت، له‌کاتێکدا
ئێمه پێمان باشتره هه‌موو عیراق یه‌ک بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت
له باره‌ی
سه‌رژمێری که‌رکوكیشه‌وه، سه‌عدی به‌رزنجی وتی: گومانی تێدا
نییه دواخستنی سه‌رژمێری له که‌رکوک هۆکارێکی سیاسی
له‌پشته‌وه‌یه، چونکه ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌گه‌ڵ
ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری بووین له که‌رکوك
له باره‌ی
دوایین هه‌ڵوێستیان له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له که‌رکوك،
به‌رزنجی وتی: له ئێستادا، له گفتوگۆداین، به‌ڵام ئێمه تا
کۆتایی ئه‌و یارییه سیاسییه‌ش کارتێکی به‌هێزمان
به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه هیچ
ئه‌نجامێک ئه‌وا بێگومان کورد به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌کان
ناکات، له‌لایه‌کی تریشه‌وه کورد له‌گه‌ڵ هه‌بوونی لیستی
کراوه‌دایه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراقدا
له
کۆتاییشدا، ئه‌حلام ئه‌سعه‌د، ئه‌ندام په‌رله‌مانی عیراق له
فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی کوردستان رایگه‌یاند: کێشه‌ی که‌رکوک
کێشه‌یه‌کی مێژووییه و له‌ئێستاشدا ده‌کرێت بڵێین ده‌ستی
ده‌ره‌کی له‌پشت هه‌بوونی کێشه‌ی که‌رکوکه‌وه‌یه، چونکه
هه‌موولایه‌نه دژه‌کان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌رکوك کۆکن،
به‌ڵام ئێمه‌ی کورد کارتی به‌هێزمان بۆ ده‌ربازبوون له‌و
کێشانه ئه‌وه‌یه، که مه‌نتقی ده‌ستوری و یاسایی له‌گه‌ڵ
ئێمه‌دایه
|