|
حکومه‌تى هه‌رێم
سێ نوێنه‌رایه‌تى دیکه له ده‌ره‌وه دادەمەزرێنێت

له
چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم و پاڵپشت به
رێنماییه‌کانى به‌ڕێز مسعود بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
بۆ دامه‌زراندن و گرێدانى په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتانى
بیانى له‌سه‌ر بنه‌ماى دامه‌زراوه‌یى و دروست، سێ
نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ر سێ وڵاتى ئیتاڵیا و
ئه‌ڵمانیا و ئوسترالیا به فه‌رمى کرایه‌وه.
له‌م
باره‌یه‌وه، له لێدوانێکى تایبه‌ت بۆ سایتى حکومه‌تى هه‌رێم،
فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌ت
گووتى: له‌به‌رده‌وامى سیاسه‌تى کرانه‌وه به‌ڕووى جیهان و
دروستکردنى په‌یوه‌ندى دۆستانه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى
دوولایه‌نه‌و هاوبه‌ش، له‌به‌ر بوونى هه‌بوونى مه‌رجه‌کانى
پێویست حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به دامه‌زراندنى سێ
نوێنه‌رایه‌تى دیکه له وڵاتانى ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا و
ئوسترالیا.
به‌رپرسى
په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌ت گووتى: دواى دیراسه‌یه‌کى
وورد و گرینگى بوونى نوێنه‌رایه‌تى فه‌رمى له‌و وڵاتانه،
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به فه‌رمانى ژماره 3291 و 3292 و
3293 له به‌روارى 26/10/2009 بڕیاریدا به دامه‌زراندنى ئه‌م
به‌ڕێزانه.
رێزان
حه‌مه ساڵح قادر وه‌ک نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له ئیتاڵیا
دلشاد مسته‌فا بارزانى وه‌ک نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له ئه‌ڵمانیا
هه‌ڤاڵ ده‌سکۆ سیان وه‌ک نوێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له
ئوسترالیا
له درێژه‌ى
لێدوانه‌که‌یدا، فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى
ده‌ره‌وه هیواى خواست ئه‌و نوێنه‌رانه له‌ئاست ئه‌و
متمانه‌یه بن که حکومه‌تى هه‌رێم پێیداون ئه‌ویش بۆ
به‌هێزکردنى زیاترى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و
ئه‌و وڵاتانه و به‌گه‌ڕخستنى هه‌وڵه‌کانیان بۆ دروستکردنى
پردى په‌یوه‌ندى له نێوان وه‌به‌رهێنه‌ر و کۆمپانیاو زانکۆ و
ناوه‌نده رۆشنبیرى و که‌لتوریه‌کانى ئه‌و وڵاتانه له‌گه‌ڵ
هه‌رێمى کوردستان.
هاوکات،
خۆشحاڵى خۆى نیشاندا سه‌باره‌ت به‌و په‌ره‌سه‌ندنانه له رێى
به‌دامه‌زراوه‌یى کردنى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه ئه‌ویش
له‌ژێر رێنماییه‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان که ده‌خوازێت
په‌یوه‌ندیه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کى دروست و به شێوازى
دامه‌زراوه‌یى بونیات بنرێن
|