|
گه‌یشتنى له‌ناكاوى مارادۆنا بۆ مه‌درید

راهێنه‌رى پڕ ئاژاوه‌ى ئه‌رجه‌نتین به بێ پێشوازى فه‌رمى
وئاماده بوونى هاوتا ئیسپانیایه‌كانى خۆى به ته‌نیا و له
پێش چاوى چه‌ند كامیراێك گه‌یشته فرۆكه‌خانه‌ى باراخاسى
مه‌درید
به پێى هه‌واڵى"ئا ئس"مارادۆنا به باشى به بیرى دێته‌وه
كه جارێكیان له سه‌ر بانگهێشتى فلۆرنتینۆ پرێس هاتبووه
مه‌دریدو به باشترین وسه‌یرترین شێوه پێشوازى لێكرابو هه‌ر
له فرۆكه خانه‌وه تا بێرنابیوبه
لام ئه‌مجاره پێچه‌وانه‌ى ئه‌م چه‌نده‌بو، ئیهانه كردنى
رۆژنامه‌وانان وجوله‌كانى نائاسایى ناوبراو وایكردووه تا له
هه‌مو جیهان كه‌سایه‌تى ئه‌م پیاوه گه‌وره‌یه به چاوێكى
سووك سه‌یر بكرێت
هه‌لبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین بۆَ یارییه‌كى دۆستانه پێى ناوه‌ته
ئیسپانیا ، به‌لام بیره‌وه‌رێكى خۆشى له‌م سه‌فه‌ره نابێت
وئه‌م یارییه‌ش رۆژى شه‌ممه داهاتوو به‌رێوه ده‌چێت
چاوه‌رێ ده‌كرێت كه مارادۆنا له كاتى ده‌رچونى له ئیسپانیا
به هۆى نه‌دانى باجى خانوێك له تنێ ریف ده‌ستگیر بكرێت و
ئه‌گه‌رێكى تریشى هه‌یه له‌وانه‌شه ئه‌م چه‌نده پێشتر
هه‌ماهه‌نگ كرا بێت
|