|
ئامانى سویسی به باشترین گۆرانی بێژ له به‌رنامه‌ى top of
the tops ده‌ستنیشانكرا

دواى كێبڕكێیه‌كى به‌هێز كه ماوه‌ى یه‌ك مانگى ته‌واوى
خایه‌ند له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنى باشترین گۆرانى بێژى عه‌ره‌ب
له به‌رنامه‌ى top of the tops له ڕێگه‌ى ناردنى كورته
نامه‌وه له‌سه‌ر ئاستى ولاته جیاوازه‌كانى عه‌ره‌بیدا ،
خانمه گۆرانى بێژی تونسی ئامانى سویسی به باشترین گۆرانى بێژ
هه‌ڵبژێردرا
سویسی له گۆرانى ڤیدیۆ كلیپى "سیبها علی" به‌شدارى
كێبڕكێیه‌كى كرد ، به‌مه‌ش توانى به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له مریا‌م
عه‌تا و شازا حه‌سۆندا سه‌ربكه‌وێت
شایانى باسه ئامانى سویسی ئێستا له ولاتى لوبنانه
به‌مه‌ستى وێنه‌گرتنى گۆرانیه‌ك له ئه‌لبۆمه تازه‌كه‌ى ، كه
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له مانگى داهاتوودا بڵاوى بكاته‌وه
|