مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی
ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له
دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ
دامه‌زراوه‌ی (
James Town Foundation
)ی ئه‌مریكی دا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند
بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیاری هه‌رێمی
كوردستان و عێراق .
ئه‌م دیمانه‌یه كه له‌لایه‌ن
رۆژنامه‌نووس ( ڤلادیمیرڤان ڤیلینبێرگ )
ئه‌نجام دراوه ، له پیشه‌كیه‌كدا باس
له‌و كراوه كه ده‌زگای پاراستن له
شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو دروست كراوه
بۆ پاراستنی شۆرش
کوردستان
و له 2004 دا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی
كوردستانه‌وه به ره‌سمی ناسێنراوه و
به ناوی ( ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی
هه‌رێمی كوردستان )ه‌وه سه‌رپه‌رشتی كاری
پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی
كوردستان ده‌كات له بواره‌كانی
كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و
هه‌ره‌شانه‌ی كه رووبه‌رووی هه‌رێمی
كوردستان ده‌بنه‌وه و رووبه‌روونه‌وه‌ی
تیرۆر و كاری دیكه‌ی ئاسایش .
هه‌رچه‌نده له پێشه‌کی دیمانه‌که دا و
له سه‌ره‌تای راپۆرته‌که‌دا ده‌سته‌ی
نووسه‌رانی ( جه‌یمس تاون فاونده‌یشن )
چه‌ند شتێکی دیکه‌یان نووسیه‌وه که
په‌یوه‌ندی به چاوپێکه‌وتنه‌که‌وه نیه
و ته‌نها رای خۆیانه .
ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌که‌یه :
پرسیار :
بۆچی هه‌رێمی كوردستانی عێراق سه‌قامگیره
؟ ده‌توانرێ لێره شه‌وانه خه‌ڵك بچنه
ده‌ره‌وه ، به‌ڵام له ناوچه‌كانی
خوارووی سنوری هه‌رێمی كوردستان له موسڵ
و سێگۆشه‌ی سوننی ، دۆخه‌كه به‌و جۆره
نییه
مه‌سرور بارزانی :
ئه‌مه به‌رهه‌می كارێكی پێكه‌وه‌یی
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌م
هه‌رێمه‌دا ئاسایش دابین ده‌كه‌ن ، به‌ڵام
هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و كه‌لتوره
ده‌گه‌رێته‌وه كه خه‌ڵكی ئێمه هه‌یه‌تی
له هه‌رێمه‌كه‌مان ، خه‌ڵکی هه‌رێمی
کوردستان پشتگیری توندڕه‌وی و
ئه‌وپه‌رگیری ناكه‌ن ، هه‌ماهه‌نگی و
هاوكاریه‌كی زۆر باشیش له نێوان ئاژانسی
ئێمه و هاوڵاتیان دا هه‌یه ، ئه‌و
پشتگیریه‌ی كه له هاوڵاتیانمانه‌وه
پێمان ده‌گات كلیلی ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه .
به هه‌مان شێوه سیسته‌م و میكانیزمێكی
باشمان گرتووه‌ته به‌ر تا هه‌موو ئه‌و
پێكهاته و دامه‌زراوانه‌ی له‌م بواره‌دا
كارده‌كه‌ن له نزیكه‌وه هاوكار و
هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بن و ناوه‌ندی
هاوبه‌شیان هه‌یه بۆ ئاڵوگۆری
زانیاریه‌كان و گرتنه به‌ری رێ و شوێنی
پێویست به گوێره‌ی دۆخه جیاجیاكان بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌و
( تحدیاتانه‌ی ) كه له به‌رده‌ماندان
پرسیار: هه‌رێمی كوردستان سنوری له‌گه‌ڵ
موسڵ و كه‌ركوك هه‌یه هه‌ندێك ده‌ڵێن
عه‌ره‌به سونه‌كان نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر
به كورده‌كان ، ئایا سیاسه‌تێكتان هه‌یه
بۆ گرتنه خۆ و هێوركردنه‌وه‌ی
عه‌ره‌به‌كان ؟
مه‌سرور بارزانی :
ئه‌مه بریارێكی سیاسیه ، سه‌ركردایه‌تی
كوردستان به‌رده‌وام ماندوونه‌ناسانه له
هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه و به‌رده‌وام له
هه‌وڵ ده‌بێت تا نه‌هێڵێ ئه‌م ململانێیه
هه‌رگیز ببێته كێشه‌یه‌كی ئه‌تنیكی نێوان
كورد و عه‌ره‌ب ، له دوای 1991 زیاتر
له( 70000 ) هه‌زار سه‌ربازی عێراقی
هه‌بوون ، كه خۆیان دابوو به ده‌سته‌وه
و لای هێزه كوردیه‌كان بوون ، به‌ڵام
كورده‌كان هیچ تۆڵه كردنه‌وه‌یه‌كیان
ئه‌نجام نه‌دا سه‌ڕه‌رای ئه‌و راستیه‌ی
كه هێشتا برینی كیمیاباران و شاڵاوه‌كانی
ئه‌نفال خوێنیان لێ ده‌چوورا و له
بیره‌وه‌ری كورددا تازه بوون .
نمونه‌ی دووه‌م ، وشكه‌ساڵیه‌كی
زۆر عێراق و ناوچه‌كه‌ی گرتبووه و زۆرێك
له هۆزه عه‌ره‌به‌كان داوای هاوكاریان
له كورده‌كان كرد ، سه‌رۆك مه‌سعود
بارزانی داوای له هه‌موو به‌رپرسان كرد
كه له‌كاتی هاتنی عه‌ره‌به‌كان ، ده‌بێ
ئامێزیان بۆ بكه‌نه‌وه و زه‌ویه‌كان و
ناوچه‌كانی ئێمه له به‌رده‌میاندا
كراوه بن .
نمونه‌ی سێیه‌م ، له دوای رووخانی
رژێمی سه‌دام له ( 2003 ) كه كورده‌كان
تاكه هێزی رێكخراو بوون و هێزیان له
ده‌ست بوو ، ده‌یانتوانی له رووی
سیاسیه‌وه زۆر شتی زیاتر ئه‌نجام بده‌ن
له‌وه‌ی كه له‌و كاته‌دا كردیان ،
كورده‌كان هه‌موو مه‌سه‌له جێ
ناكۆكه‌كانیان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و
حكومه‌تی عێراق به جێ هێشت تا
چاره‌سه‌ریان بكات ، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه
خۆیان كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن ،
كورده‌كان ئه‌وه‌یان خسته روو كه
ده‌یانه‌وێت ئاشتی و پێكه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ
پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق دروست بكه‌ن
ئه‌وه ئامانج و مه‌به‌ستی سه‌ركردایه‌تی
كوردستانه و ئاژانسی ئێمه‌ش پارێزگاری
لێ ده‌كات ، ئێمه له‌وێ نین تا له‌سه‌ر
بنه‌مای ئه‌تنی ئازار به كه‌س بگه‌یه‌نین
. ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ئێمه جه‌نگانه
دژی تیرۆریستان ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك تیرۆریست
بوو وه‌كو تیرۆریستێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
ده‌كرێت نه‌ك له‌به‌ر باكگراونده ئایینی
یان ئه‌تنیه‌كه‌ی
پرسیار: له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكان
له 2009 لیستی حه‌دبای عه‌ره‌به
سونه‌كان زۆرینه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وایان
برده‌وه . ئایا ئه‌مه هه‌ره‌شه نیه بۆ
سه‌ر ئاسایشی كوردی
مه‌سرور بارزانی :
كاتێك لیستی حه‌دبا زۆرینه‌یان له
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان
برده‌وه خۆیان بریاریاندا هیچ
نوێنه‌رێكی كورد كه له ناوچه‌كانی خۆیان
سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه
به‌شداری پێ بكه‌ن ، ئه‌وه بریاری
(حه‌دبا) بوو كه نابێ كورده‌كان به‌شێك
بن له ئیداره‌ی موسل ئه‌وان
بریاریان دا له حكومه‌تی (مه‌حه‌لی) موسڵ
كورد بایكۆت بكه‌ن .
كاردانه‌وه‌ی كوردیش ئه‌وه بوو كه
به‌شدار نه‌بن ، ئه‌گه‌ر نه‌بنه به‌شێك
له ئیداره ، ئه‌وه بریاری ئه‌وان بوو ،
كورده‌كان كه‌متر ناره‌زاییان پێشان داوه
، سه‌ڕه‌رای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و
تۆمه‌تبار كردن و ناره‌زاییه‌ی كه
به‌رامبه‌ر كورده‌كان ئه‌نجام دراوه ،
كورده‌كان به ده‌نگێگی به‌رز و
كاردانه‌وه‌ی توند ناره‌زاییان له دۆخی
خۆیان پێشان نه‌داوه ، راستیه‌كه
ئه‌وه‌یه كه هێشتا كورد قوربانیده‌ری
پاكتاوی نه‌ژادین له موسڵ و زۆرێك له
ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی دیكه و كورده‌كان
باش نه‌پارێزراون له‌و ناوچانه‌دا ،
به‌ڵام ئه‌م راستیانه به فراوانی
نه‌گه‌یه‌نراوه‌ته كۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تی .
پرسیار:ئایا ئه‌مه یه‌ك له‌و
هۆكارانه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی
كوردستان چالاكی ده‌نوێنن، چونكه هێرشێكی
گه‌وره له نه‌ینه‌وا ده‌كرێته سه‌ر
كورده‌كان ، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق
ناخوازێ و نایه‌وێت ئێوه له ناوچه جێ
ناكۆكه‌كان چالاكی بنوێنن ؟
مه‌سرور بارزانی:
ئاماژه‌یه‌كی روونی وه‌ها نییه كه كێ
ناوچه جێ ناكۆكه‌مان به‌رێوه ببات ،
چونكه تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌م ناوچانه
دیار نین ، بۆیه پێویسته پرۆسه‌ی جێ
به‌جێ كردنی مادده‌ی ( 140 ) خێراتر
بكرێ تا به پێی ئه‌م مادده‌یه بڕیار
بدرێ كه كێ به‌رپرسه له بواری سیاسی
و ئه‌منی ئه‌م ناوچانه ، تا ئه‌و كاته‌ی
چاره‌نووسی ئه‌م ناوچانه به نا رۆشنی
بمێنێته‌وه گرفت و ئاسته‌نگ دێنه
پێشه‌وه كه كێ ئیداره‌یان بكات .
له‌و ناوچانه‌ی كه زۆرینه‌ی
دانیشتوانه‌كانیان كوردن ، هێزه
ئاسایشه‌كانی ئیداره‌ی كوردی مافی
پارێزگاری كردنیان له هاوڵاتیان هه‌یه
له‌و هه‌ره‌شانه‌ی كه رووبه‌روومان
ده‌بنه‌وه ، له‌و ناوچانه‌دا هه‌وڵمان
داوه و ئاماده‌یی خۆمانمان راگه‌یاندووه
تا له نزیكه‌وه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری
بكه‌ین له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه یاساییه‌كانی
ئه‌و ناوچانه ، له‌وانه سوپای عێراق و
پۆلیس و ده‌زگایه‌کانی دیکه‌ی ئاسایش
تاوه‌کو پێکه‌وه ئاسایشی ئه‌و ناوچانه
به‌رقه‌رار بكه‌ین ، بۆیه ئه‌مه كارێكی
هاوبه‌شه بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ناوچه
جێ ناكۆكه‌كان ، به‌م دواییانه‌ش چه‌ند
هه‌وڵێك له ئارادابوون بۆ دامه‌زراندنی
لیژنه‌ی هاوبه‌ش .
پرسیار :
له سه‌روتارێكی رۆژنامه‌ی نیۆیورك
تایمزدا باس له‌وه كراوه كه هێزه
كوردیه‌كان تێكه‌ڵ به سوپای عێراق بكرێن
، بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای
دامه‌زراندنی سوپایه‌كی یه‌كگرتووی كوردی
كردووه ، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش
له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه هێزه
كوردیه‌كان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه
ئه‌منیه‌كانی عێراق یه‌ك بخات ، چۆن
سه‌یری ئه‌مه ده‌كرێت ؟
مه‌سرور بارزانی :
زۆربه‌ی ئه‌مانه له تێنه‌گه‌یشتن و به
هه‌ڵه خوێندنه‌وه‌ی ده‌ستوی عێراقیه‌وه
سه‌رچاوه‌یان گرتووه،
جه‌نابی سه‌رۆك هه‌رگیز نه‌یگوتووه كه
ئه‌و سوپایه‌ك داده‌مه‌زرێنێ ، جه‌نابیان
فه‌رموویه‌تی كه ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م
هێزه سه‌ربازیه‌کانی ناو هه‌رێمی
كوردستان یه‌ك بخات ، نه‌ك هه‌ر لایه‌نه
و هێزی خۆی هه‌بێت ، ئه‌وه بیرۆکه‌ی
جه‌نابیانه بۆ یه‌ک خستنه‌وه‌ی هێزه
سه‌ربازیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ، ئه‌مه
به‌و مانایه نیه كه ده‌بێته سوپا ،
عێراق یه‌ك سوپای هه‌یه ، كورده‌كان
یه‌كه‌م كه‌س بوون له پێكهێنانی سوپای
عێراق له‌و كاته‌دا كه هیچ كه‌سێك
نه‌یده‌ویست ببێته سه‌ربازی عێراقی ،
به‌شێك له پێشمه‌رگه ئێستا له ناو
سوپای عێراقدان و ئه‌گه‌ر پێویستی به‌وه
هه‌بوو ژماره‌یه‌كی زیاتری هێز بخرێته
ناو سوپاوه ئه‌و كاته ئه‌م بابه‌ته جێ
به جێ ده‌كرێت ،
ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌یری ئاسایشی کوردستان
بکه‌یت ، به گوێره‌ی ده‌ستوری عێراق ،
کوردستان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که
به‌رپرس بێت له ئاسایشی ناوخۆی هه‌رێمی
کوردستان ، ئه‌وه ئه‌رکی هه‌رێمی
کوردستان خۆیه‌تی که ئاسایشی خۆی دابین
بکات ، کوردستان به‌شێکه له عێراق و
بۆیه ئه‌گه‌ر هێزی ئاسایشی ئێمه له
هه‌رێمی کوردستان یان به‌شه‌کانی دیکه‌ی
عێراق چالاکی بکه‌ن ، ئه‌مه چالاکیه‌کی
ئه‌منیه بۆ عێراق به گشتی .
کاتێک کوردستان ئارامه و هێزه‌کانی
ئاسایش له کوردستان چالاکی ده‌نوێنن ،
ده‌بێ ئه‌م هێزانه وه‌ک به‌شێک له
سیاسه‌تی دیفاعی گشتی له عێراق دابنر‌ێن
، چونکه ناتوانرێ کوردستان وه‌ک
یه‌که‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ته‌ماشا بکرێت ،
به‌لکو به‌شێکه له عێراق له ئه‌رک و
ماف‌دا .
پاراستنی کوردستان له‌م هه‌رێمه ،
پاراستنی به‌شیکی عێراقه ، تا ئه‌وکاته‌ی
که عێراق وڵاتێکی یه‌کگرتووه ، به
روونی ئه‌مه ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیمانه
بۆ پاراستنی وڵات به باشترین شێوه که
بتوانین .
کاتێک سه‌یری سیاسه‌تی دیفاعی عێراق
ده‌که‌یت ، بو‌دجه‌یه‌ک هه‌یه که
بڕیاره بۆ ( به‌رگری ) خه‌رج بکرێت و له
بودجه‌ی گشتی ته‌رخان ده‌کرێت و دیاری
ده‌کرێت ، بۆیه پێویسته ئه‌م بودجه‌یه
هه‌رێمی کوردستانیش له خۆبگرێ ، به‌ڵام
به‌داخه‌وه تا ئێستا هه‌رێمی کوردستان
له‌و بودجه‌یه بێ به‌ش کراوه .
پرسیار : کۆشکی سپی رایگه‌یاند که
پشتگیری له مادده‌ی (140) و مادده‌ی
(142) ( له هه‌موار کردنی ده‌ستور )
ده‌کات ، هه‌ندێک ده‌ڵێن که ئه‌مه
ئاماژه‌یه‌کی روونی پشتگیری ئه‌مریکایه
بۆ هه‌ڵوێستی کورده‌کان له‌سه‌ر که‌رکوک ،
به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه که‌سانێک
هه‌ن ده‌ڵێن که سه‌رۆک ئۆباما ده‌خوازێت
حاڵه‌تێکی تایبه‌ت به که‌رکوک بدرێت؟
مه‌سرور بارزانی :
من ناتوانم له جیاتی ئه‌مریکیه‌کان قسه
بکه‌م ، عێراق ده‌ستورێکی هه‌یه ، ئه‌م
ده‌ستوره بڕیار ده‌دات که چ
ئاراسته‌یه‌ک بگیرێته به‌ر بۆ
چاره‌سه‌رکردنی کێشه دیاره‌کان له‌گه‌ڵ
حکومه‌تی فیدراڵ‌دا ، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ
ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان ئه‌وه‌یه که
له ده‌ستوری عێراقیدا خراوه‌ته روو له
مادده‌ی (140) دا و زۆر روون و ئاشکرایه
، ده‌بێ ته‌نها ده‌ستور وه‌ک رێگای
به‌ره‌وپێش بردنی چاره‌سه‌ری ئه‌و
مه‌سه‌لانه به‌کار بهینرێ . هه‌رکام له
مادده‌کانی دیکه‌ش به مادده‌ی (142)ه‌وه
، هه‌رچیه‌ک له ده‌ستور هه‌بێت ئێمه
به‌و ده‌ستوره رازی بووین . زۆربه‌ی
عێراقیه‌کان ، (80%)ی عێراقیه‌کان
ده‌نگیان به ده‌ستور داوه ، بۆیه ناکرێ
گولبژێری بکه‌ین و مادده‌یه‌ک هه‌لبژێرین
و ئه‌وانه‌ی دیکه په‌راوێز بخه‌ین ،
له ناو ده‌ستوری عێراقی دا میکانزمێک
هه‌یه که چۆن هه‌موارکردنه‌کان
ئه‌نجامبدرێت ، تا ئه‌وکاته‌ی که پابه‌ند
بوون به پاراستنی جێ به جێ کردنی
ده‌ستور هه‌یه ، ئێمه هیچ کێشه‌یه‌کمان
نیه ، کێشه‌کان له‌وه‌وه
سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن که ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ
چاره‌سه‌ره ده‌ستوریه‌کان ناو به ناو
ده‌هێنرێته پێشێ ، ئه‌م جۆره هه‌وڵانه
بابه‌ته‌کان زیاتر ئاڵۆزده‌کات و
هه‌رجۆره هه‌وڵێکی له‌و جۆره دژی
پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسیه ، ئه‌م جۆره
هه‌وڵانه راکردنه له پره‌نسیپه‌کانی
ده‌ستور ، تا ئه‌و کاته‌ی ده‌ستور میانگیر
بێت باوه‌ر ناکه‌م هیچ که‌س کێشه‌ی
له‌گه‌ڵ هه‌بێت .
پرسیار : كه‌واته به گشتی جه‌نابت
ده‌ڵێت كه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك پشتگیری
له ده‌ستوری عێراقی بكات ، به‌ڵام
نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت كه ده‌بێ ئه‌مریكا
پشتگیری مادده‌ی ( 140 ) نه‌كات ، چونكه
كورده‌كان كه‌ركوك وه‌ك ( به‌رده‌پاز )
به‌كار ده‌هێنن بۆ سه‌ربه‌خۆیی ؟
مه‌سرور بارزانی :
پرسیاری من بۆ ئه‌وان ئه‌مه‌یه ، ئایا
دیموكراسیتان ده‌یه‌وێت یان ته‌نها پێ
له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن كه نابێ كورد
هه‌رگیز كه‌ركوك وه‌ربگرێته‌وه ؟ پرسیاری
من بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه كه ئه‌و
سه‌روتاره‌یان نووسیوه ئه‌وه‌یه ، ئایا
دژی كوردن له كه‌ركوك؟ ئه‌وه‌ی ده‌ینوسن
ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه پرۆسیسێكی
دیموكراسی هه‌یه و ره‌نگه كورده‌كان
سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن ، نابێ
رێگایان پێ بدرێ سه‌رکه‌ون ، ئه‌مه دژی
دیموكراسیه‌ته ، ئه‌مه نیفاقه ، ده‌بێ
خۆیان بریاری خۆیان بده‌ن ، ئایا
باوه‌ریان به دیموكراسیه‌ت هه‌یه یا نه
؟
بۆ وه‌ها له مادده‌ی ( 140 ) ده‌ڕوانرێ
كه به لای كورددا ده‌شكێته‌وه ؟ كێ
ده‌ڵێ ئه‌م مادده‌یه وه‌ها ده‌بێ ؟
ئایا هیچ ئاماژه‌یه‌ك له‌ناو مادده‌ی (
140 ) هه‌یه كه لایه‌نگیری كوردی تێدا
بێت ؟ نه‌خێر مادده‌ی ( 140 ) داوای
ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخ ده‌کات ، واته
نه‌هێشتنی ئه‌و زوڵم و ناعه‌داله‌تیه‌ی
به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كه‌ركوك كراوه ،
ئه‌نجامدانی ریفراندۆم واته رێگه‌دان به
خه‌ڵكی كه‌ركوك تا بریاری خۆیان بده‌ن
به‌وه‌ی كه ئایا له‌كۆتاییدا ده‌یانه‌وێت
به‌شێك بن له هه‌رێمی كوردستان یا نا ؟
به هه‌ر ئاقارێك بێت هێشتا هه‌ر
به‌شێكه له عێراق،
بۆ هێنده هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر كه‌ركوك
هه‌یه به‌وه‌ی كه به‌شێك نه‌بێت له
هه‌رێمی كوردستان ؟ ئایا كوردستان
و‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه ؟ ئایا جیاوازن ؟
نه‌خێر ، ده‌بێ تێبگه‌ن كه عێراق به
كوردستانیشه‌وه یه‌ك وڵاته ، كه‌ركوك
به‌شێك بێت له هه‌رێمی كوردستان یا نا
هیچ جیاوازیه‌كی نابێ ، چونكه كه‌ركوك
هه‌ر به‌شێك ده‌بێت له عێراق ، داوا له
ویژدانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م
حوكم بده‌ن ،
باشه ئێمه پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیمان
هه‌یه و ئێستا ده‌ڵێن ناتوانن پرۆسه‌ی
دیموكراسی بۆ ئه‌م كێشه‌یه به‌كار بێنن ،
چونكه حه‌ز به ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی
ناكه‌ن.
پرسیار :ئه‌و به‌ر ئه‌نجامه‌ی كه هه‌ندێ
شیكه‌ره‌وه‌ی بیانی پێی گه‌یشتوون
ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر كه‌ركوك ببێته
به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان عێراق له
به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێت ؟
مه‌سرور بارزانی
: باشه ، ئایا ده‌كرێ بڕیاره گرنگه‌كان
له‌سه‌ر بنه‌مای ( ئه‌گه‌ره‌كان ) بدرێن ؟
دواتر چۆن ئه‌وان رێگه و ماف به خۆیان
ده‌ده‌ن بڕیاری وه‌های گرنگ له‌سه‌ر
(ئه‌گه‌ر) بده‌ن و كورد بێ به‌ش بكه‌ن
یان رێی لێ‌بگرن له‌وه‌ی كه بڕیاری گرنگ
له‌سه‌ر (ئه‌گه‌ره‌كان ) نه‌دات ؟ كوردیش
وا داده‌نێت ، كه لایه‌نه‌كانی دیكه
چاره‌سه‌ریان ناوێت چونكه هێشتا دیاره
له مێشكیاندا ماوه كه كورد ژێر ده‌سته
بكه‌نه‌وه و شاڵاوی ئه‌نفال دووباره
بكه‌نه‌وه و بۆمبارانی كیمیاوی دووباره
بكه‌نه‌وه .
پرسیار : رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ پێی
وایه كه دامه‌زراوه ئه‌منیه
كوردیه‌كان به خراپ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
كه‌مینه‌كان و مه‌سیحیه‌كانی موسڵ ده‌كه‌ن
، له كاتێكدا مه‌سیحیه‌كان به گشتی
پشتیوانی له كورد ده‌كه‌ن ، وه‌ڵامت بۆ
ئه‌مه چیه ؟
مه‌سرور بارزانی :
ئێمه ده‌ڵێن با راستیه‌كان قسه بكه‌ن،
دژه ئه‌رگیومێنتی ئێمه ئه‌وه‌یه
زۆرینه‌ی ئێزیدی و شه‌به‌ك و توركمان و
كریستانه‌كان ده‌نگیان به لیستی
كوردستانی داوه له هه‌رێمی كوردستان و
موسڵ و كه‌ركوك ، بۆیه ئه‌م جۆره
ره‌خنانه لای من هیچ كرێدیتیان نیه كه
تۆمه‌ت بۆ كورد دروست ده‌كه‌ن .
لێره‌شدا پرسیارێك هه‌یه بۆیان ، ئه‌گه‌ر
كوردستان هێنده خراپه ، بۆچی هێنده
عه‌ره‌ب و مه‌سیحی و توركمان و شه‌به‌ك و
ئێزیدی له‌و ناوچانه‌ی كه نا ئه‌منی و
توندوتێژی تێدایه راده‌كه‌ن و دێنه
كوردستان تا خۆیان بپارێزن و له ئارامی و
سه‌قامگیریدا بژین ؟ ئێمه راستیمان
هه‌یه كه دێنه‌گۆ ، هه‌موو كه‌س
ده‌توانرێ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیڵێت ،
به‌ڵام زۆر كه‌م ده‌توانن سه‌لماندن بكه‌ن
، ئێمه به‌ڵگه‌ی زیاترمان
له‌به‌رده‌سته تا مه‌سه‌له‌كانی خۆمان
به فاكته‌وه بخه‌ینه روو ئێمه
پێویستیمان به زۆر قسه كردن نیه.