|
سه‌رۆكى كوردستان له كۆشكى سپى له لایه‌ن سه‌رۆكى ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشوازى لێكرا

كاژمێر 4:45 خوله‌ك به كاتى ئه‌مه‌ریكا و 12:45 خوله‌كى شه‌و
به كاتى هه‌ولێر، به‌رێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان له ئۆڤال ئۆفیس له كۆشكی سپی له واشنتۆن له‌لایه‌ن
باراك ئۆباماى سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
پێشوازی لێكرا
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگیی
هه‌ڵبژادنه‌كانی داهاتووی عێراق و دووپاتی له پابه‌ندی
هه‌رێمی كوردستان به عێراقێكی فیدراڵی؛ دیمۆكراتی و
ته‌عه‌دودی كرده‌وه
هه‌روه‌ها جه‌ختی له گرنگی پابه‌ندی ستراتیژی درێژخایه‌نی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و
هه‌رێًمی كوردستان كرده‌وه
ده‌رباره‌ی مانه‌وه‌ی پرسه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی عێراق؛
سه‌رۆك بارزانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ده‌ستووری عێراق
حه‌كه‌می ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانه؛ هه‌روه‌ها به سه‌رۆك
ئۆبامای راگه‌یاند؛ كه چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له عێراق ئه‌و
كاته به‌دی دێت كه عێراقییه‌كان به سه‌رجه‌م مادده و
برگه‌كانی ده‌ستووری وڵات پابه‌ند بن و جێبه‌جێ بكرێن
هه‌روه‌ها؛ به‌رێزیان پێشوازی له پابه‌ندبوونی جۆزێف بایدنی
جێگری سه‌رۆك كرد و رایگه‌یاند؛ له چوارچێوه‌ی قولكردنه‌وه‌ی
و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان؛ وجودیان ده‌رفه‌تێكه بۆ
پێشكه‌وتنی به‌رچاو له زۆر له‌و هه‌ره‌شانه‌ی رووبه‌رووی وڵات
ده‌بنه‌وه
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی قوربانییه‌كان و پابه‌ندبوونی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی حكوومه‌تی فیدراڵ و
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه
هه‌ڵواسراوه‌كان به‌رز نرخاند و دووپاتی له‌وه‌كرده‌وه كه
سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌یه
رۆلی بۆنیادنه‌رانه‌ی خۆی له به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و
عێراقێكی ده‌ستووری و گه‌شاوه‌دا بگێرێ
|