|
به‌رنامه‌ى سه‌ردانى سه‌رۆكى كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا

له میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ولاته یه‌كگرتووه‌كانى
ئه‌مه‌ریكا ، بریاره ئه‌مرۆ دووشه‌ممه كاتژمێر 4:45 خوله‌ك
به كاتى واشنتۆن و 12:45 خوله‌ك به‌كاتى هه‌ولێر ، رێزدار
مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ل باراك ئۆباماى
سه‌رۆكى ولاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه و
چاویشى به جوزێف بایدنى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و
جه‌نه‌رال جێمس جۆنس راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا
و جیمس سستبیرت جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و تونى
بلنگ راوێژكارى ئه‌منى قه‌ومى بۆ جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و
پۆنێت تال به‌رپرسى دۆسیه‌ى عێراق و ئێران و ولاتانى كه‌نداو
له كۆشكى سپى ده‌كه‌وێت
په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى له واشنتۆن رایگه‌یاند" بریاره
رۆژى چوارشه‌ممه‌ش سه‌رۆكى كوردستان له په‌یمانگاى بروكلن
له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تى ئه‌كادیمى و پسپۆر و
شاره‌زاكانى سیاسى جیهان بابه‌تێك پێشكه‌ش بكات و هه‌مان رۆژیش
له لایه‌ن رۆبیرت گێتس وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا پێشوازى
ده‌كرێت و سه‌ر له ئێواره‌ش له په‌یمانگاى نێو ده‌وله‌تى بۆ
لێكۆلینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ى ستراتیژى ، سه‌رۆك بارزانى
بابه‌تێكى تر پێشكه‌ش ده‌كات
له‌م باره‌وه د. فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى
هه‌رێمى كوردستان كه یاوه‌رى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى
یه بۆ ئه‌مه‌ریكا ، له دیدارێكیدا له‌گه‌ل په‌یامنێرى
كوردستان تى ڤى له واشنتۆن ، سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى كوردستان
بۆ ئه‌مه‌ریكا به گرنگ و پر بایه‌خه‌وه وه‌سف كرد و
رایگه‌یاند" له كۆبونه‌وه‌كاندا ره‌وشى ئه‌منى و سیاسى
عێراق و پرسى هه‌لبژاردنه‌كانى داهاتوو و كێشه‌كانى نێوان
هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى و چه‌ند پرسێكى تر باسیان لێوه
ده‌كرێت
هه‌روه‌ها رۆژى چوارشه‌ممه سه‌رۆكى كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كى
تایبه‌تیش له‌گه‌ل جۆ بایدنى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ساز
ده‌كات
له كۆتایى سه‌ردانه‌كه‌شیدا ، سه‌رۆكى كوردستان له‌گه‌ل
سه‌ركرده سه‌ربازییه خانه‌نشینكراوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا
دیدارێكى فراوان ساز ده‌كات و له باره‌ى پرۆسه‌ى سیاسى
هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه وته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات
هه‌روه‌ها یه‌كێ له دیداره گرنگه‌كانى تر‌ى سه‌رۆكى كوردستان
له‌گه‌ل جه‌ماوه‌رى مه‌سیحى دانیشتووى ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت ،
كه تێیدا سه‌رۆك بارزانى پرۆژه‌ى برایه‌تى و پێكه‌وه ژیانى
پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته روو . چاوه‌روانیش
ده‌كرێت سه‌رۆك بارزانى به شێوه‌یه‌كى راشكاوانه سه‌باره‌ت
به ژماره‌یه‌ك دۆسیه كه له بیروبۆچوونى جه‌ماوه‌ى مه‌سیحى
ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه به شێوه‌یه‌كى روون و ئاشكرا باسى لێوه
بكات
|