|
سه‌رۆكى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سیناتۆر جۆن مه‌ككین و جۆزێف
لیبرمان كۆبووه‌وه

هه‌ر له به‌رده‌وامیی سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى
هه‌رێمى كوردستان به‌جیا له لایه‌ن جۆن كێیرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى
ده‌ره‌وه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا و هه‌روه‌ها سیناتۆران جۆن
مه‌كین و جۆزیف لیبرمان پێشوازیی لێكرا له هه‌ردوو دیداردا
وێراى خۆشحاڵى ده‌ربرینیان به‌م سه‌ردانه‌ى سه‌رۆكى كوردستان
بۆ ئه‌مه‌ریكا، جه‌خت له‌سه‌ر پته‌وتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى
نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تى و عێراق
به‌گشتى كرایه‌وه و باسیش له پێشڤه‌چوونه‌كانى هه‌رێمى
كوردستان له‌گشت بواره‌كاندا كرا
|