|
ووتارى سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانى له كردنه‌وه‌ى
پێنجه‌م پیشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر

ئاماده‌بووانى به‌ڕێز . . . ئه‌م كاته‌تان باش و هه‌موو
لایه‌كتان به خێربێن به‌سه‌رچاو
به‌خێر هاتنى گه‌رمى هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تى
به‌رپرسانى حكومه‌تى فیدراڵ و باڵیۆز و نوێنه‌رانى دیپلۆماسى و
كۆمپانیا بیانی و ناوخۆییه‌كانى به‌شداربوو له پیشانگا
هه‌ولێرى نێوده‌وڵه‌تی.
خۆشحاڵین ئه‌مڕۆ كه ده‌بینین پلان و هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى
هه‌رێم بۆ گه‌شه‌پێدانى ئابوورى و جووله‌ى بازرگانى به‌ئاكام
گه‌یشتووه، رۆژ له‌دواى رۆژ به‌شدارى كاراى كۆمپانیا
جیهانیه‌كان له هه‌رێمى كوردستان زیاتر ده‌بێت و بڕوا‌و
متمانه‌ى سه‌رمایه‌دارو وه‌به‌رهێنه‌رانى بیانى و ناوخۆیى به
هه‌رێمى كوردستان زۆرتر ده‌بێت.
له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى كابینه‌ى پێنجه‌م سیاسه‌ت و
كارنامه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ته‌نها پلان و پڕۆژه بوو، به‌ڵام
به‌هۆى كارى به‌رده‌وامى حكومه‌ت و پشتگیرى به‌رده‌وامى
هاوڵاتیانى دڵسۆز ئه‌مڕۆ خاوه‌ن ئابووریه‌كى سه‌قامگیرو
كه‌شێكى ئارام و كۆمه‌ڵگایه‌كى پێشكه‌وتووین، ئێمه كارمان كرد
بۆ په‌ره‌پێدانى ئابوورى و دۆزینه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى كار و
پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى و باشتركردنى ژیانى هاوڵاتیان.
كردنه‌وه‌ى پێنجه‌مین پیشانگاى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر رووداوێكى
ئاساییه، به‌ڵام به‌شدارى كردنى سه‌دان كۆمپانیا، كه به
به‌راورد له‌گه‌ڵ پیشانگاكانى پێشوو ژماره‌یان زۆر زیاتره،
له 29 وو‌ڵاتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئاسیا و ئه‌وروپا
ده‌سكه‌وتێكى مه‌زنه و خاڵى وه‌رچه‌رخانه بۆ ناساندنى
هه‌رێمى كوردستانى عیراق وه‌ك هه‌رێمێكى گه‌شه‌سه‌ندوو له‌ڕووى
ئابوورى و ناوه‌ندێكى بازرگانى به‌هێز و ده‌روازه‌یه‌ك بۆ
هه‌موو عیراق.
رێكخستن و ئه‌نجامدانى ئه‌م پیشانگایه كارێكى ئاسان نییه،
هاوكات پشتگیریه‌كى به‌هێزه له پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى
بازرگانى له هه‌رێمى كوردستان. بۆیه به‌ر له هه‌موو شتێك
به پێویستى ده‌زانم سوپاسى هه‌موو ئه‌و ده‌زگاو كۆمپانیایانه
بكه‌م كه به‌شداربوونه له رێكخستن و كردنه‌وه‌ى ئه‌م
پیشانگایه به‌تایبه‌تى سه‌رپه‌رشتیارانى پیشانگاى
نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و كۆمپانیاى پیشانگاى نێوده‌وڵه‌تى عیراق
و گروپى نێوده‌وڵه‌تى پیشانگاكان.
ئێمه له عیراق، به ته‌واوى پێكهاته‌كانییه‌وه، له رابردوو
دووچارى نه‌هامه‌تى و مه‌رگه‌سات و ژیانێكى سه‌خت هاتین. بۆیه
ئێستا هه‌وڵى بیناكردنى عیراقى تازه ده‌ده‌ین، تا ئه‌و رۆژه
دژوارانه دووباره نه‌بنه‌وه، ئێمه‌ش یارمه‌تیده‌ر بین بۆ
مسۆگه‌ركردنى داهاتووییه‌كى گه‌ش بۆ گه‌لانى عیراق.
ئێمه ده‌مانه‌وێ به‌شێكى بونیاتنه‌ربین له‌م ووڵاته‌دا . رێز
له بڕیار و بۆ چونه‌كانمان بگیرێت، بڕوامان وایه ده‌ستوورى
عیراق بنه‌مایه‌كى به‌هێزه بۆ پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه و
چاره‌سه‌ر كردنى هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ى تا ئێستا به
هه‌ڵواسراوى ماونه‌ته‌وه.
هه‌رێمى كوردستان وه‌ك به‌شێك له عیراق به‌م هه‌نگاوه‌ى
ده‌یسه‌لمێنێ كه سیاسه‌تى كرانه‌وه به‌ڕووى جیهان نه‌ك
ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى دایه، به‌ڵكو له به‌رژه‌وه‌ندى
ته‌واوى عیراقدایه. هیوادارین كۆمپانیا به‌شداربووه‌كان،
هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك ببینن بۆ به‌شدارى
كردنیان له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌موو عیراق.
له جیهانى ئه‌مڕۆدا ئاڵوگۆڕى بازرگانى و په‌یوه‌ندى ئابوورى
بنه‌ماى به‌هێزن بۆ سه‌قامگیرى و لێكتر نزیك بوونه‌وه‌ى گه‌لان
له‌ڕووى سیاسى و دیپلۆماسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگى. به
واتایه‌كى تر كه‌ناڵێكى دیكه‌ى بونیادنانى په‌یوه‌ندین.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ى ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه تا جارێكى دیكه له
چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بتوانین هه‌رێمى كوردستان
و ته‌واوى عیراق له هه‌موو رووێكه‌وه ببوژێنینه‌وه.
من واى ده‌بینم كۆمپانیا بیانى و عیراقیه‌كان زۆر به‌په‌رۆشن
بۆ به‌شدارى كردن له پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندن و
پێشكه‌وتنه‌كانمان. گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن له‌م هه‌رێمه
پێشكه‌وتنه بۆ هه‌موو عیراق. دڵنیاشم كه ئێوه ده‌رفه‌تى زۆر
له هه‌رێمى كوردستان ده‌دۆزنه‌وه بۆ كاركردن.
ئه‌م جۆره چالاكیه ده‌بێته مایه‌ى دروستبوونى په‌یوه‌ندى
راسته‌وخۆ له نێوان كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ
یه‌كتر و له‌گه‌ڵ حكومه‌تیش. هاوكات كردنه‌وه‌ى پیشانگاى
نێوده‌وڵه‌تى ده‌رفه‌تێكه بۆ سوود وه‌رگرتن له شاره‌زایى و
ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى جیهان له بوارى جیا جیا.
ئێمه له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به راشكاوى رامان
گه‌یاندووه كه بڕوامان به پاڵپشتى كردنى كه‌رتى تایبه‌ت
هه‌یه و واى ده‌بینین كه كه‌رتى تایبه‌ت دینه‌مۆ و هێزى
بزوێنه‌ره بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى له هه‌ر ووڵاتێكدا.
بۆیه له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ مسۆگه‌ركردنى
كاركردن به بنه‌ماى سیسته‌مى بازاڕى ئازاد و كراوه.
بۆ پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى بۆ هه‌موو كۆمپانیاكانى كه‌رتى
تایبه‌تى ناوخۆ و بیانى، ئێمه یاساى وه‌به‌رهێنانمان ده‌ركرد
و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانمان دامه‌زراند.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریمان دامه‌زراند وه‌ك
ده‌سه‌ڵاتێكى سه‌ربه‌خۆو بێ لایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى
دادپه‌روه‌رانه‌و به‌سه‌ربه‌خۆیى یاسا په‌یڕه‌و بكات و دڵنیایى
یاسایى بۆ كۆمه‌ڵگاى بازرگانى و وه‌به‌رهێنان زامن بكات له
هه‌رێمه‌كه‌ماندا.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ژێرخانى
خزمه‌تگوزریمان باشتر كرد و هۆشیارانه كارمان كردووه بۆ
ده‌سته‌به‌ركردنى كه‌شێكى ئارام و سه‌قامگیر، كه ئه‌مه
جێگه‌ى رێز‌و شانازیه بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان و هه‌موو ده‌زگا
ئه‌منیه‌كانمان كه توانیویانه ئه‌م ئامانجه مسۆگه‌ر بكه‌ن.
چونكه به‌ره‌وپێش بردنى كه‌رتى ئابوورى و جوڵه‌ى بازرگانى
به‌نده به بوونى ئاسایش و ئارامى وڵات.
هه‌رێمى كوردستان له‌ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوودا
پێشووه‌چونێكى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام له
هه‌ندێ شوێن به پێشووه‌چوونه‌كانى ئه‌م هه‌رێمه نه‌زانراوه،
رووداوى له‌م شێوه‌یه ئه‌و راستیه بۆ هه‌موولایه‌ك روون
ده‌كاته‌وه‌و زه‌مینه‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى كوردستان،
ده‌گه‌یه‌نێته زۆرێك له سه‌نته‌ره‌كانى بازرگانى
له‌سه‌رانسه‌رى جیهان.
به‌شدارى كردنى ئێوه له‌م پیشانگایه پشتگیرى كردنه له
بووژانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى عیراقى فیدراڵ، ئه‌م پیشانگایه‌ش
كه‌ناڵێكى تره بۆ گه‌یاندنى ئه‌و راستیه به هه‌موو جیهان،
بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندى له نێوان بازرگان و پیاوانى كارى
هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانیه‌كان.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى له توانایدا بێت ده‌یكات
بۆ پێشكه‌ش كردنى ئاسانكارى بۆ وه‌به‌رهێنان و پێشخستنى كه‌رتى
تایبه‌ت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ یارمه‌تیدانى هه‌موو
كۆمپانیاكان بۆ دامه‌زراندنى نووسینگه و بنكه‌ى بازرگانى له
هه‌رێمى كوردستاندا.
فراوان بوون و گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستان به‌نده به
فراوان بوون و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كه‌رتى تایبه‌ت و گیانى
هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندى دوولایه‌نه به‌ردى بناغه‌ى سیاسه‌تى
ئابووریمان بووه‌و هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه.
وابزانم ئێستا هه‌موومان به په‌رۆشین بۆ بینینى به‌رهه‌مه
جۆراوجۆره‌كان كه ئه‌مڕۆ له‌م پیشانگایه نمایش ده‌كرێن.
بۆیه هیوادارم كردنه‌وه‌ى ئه‌م پیشانگایه چه‌ندین رێكه‌وتنى
گرینگ و پڕبه‌هاى لێ بكه‌وێته‌وه له‌پێناو دروستكردنى پردى
په‌یوه‌ندى به‌هێزى ئابوورى و بازرگانى له نێوان هه‌رێمى
كوردستان و عیراق و كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رانى جیهان.
دووباره سوپاس بۆ هاندان و به‌شداریتان، سوپاس بۆ رێكخه‌رانى
ئه‌م پیشانگایه و به‌گه‌رمى ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م.
له كۆتاییدا هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بن له‌م هه‌نگاوه‌تان و
هه‌نگاوى باشتریشى به‌دوادابێت
به‌خێربێن به‌سه‌رچاو زۆر سوپاس
|