|
دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌باره‌ت به
و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان DNO

سایتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ
نێچیرڤان بارزانى (سه‌رۆك وه‌زیران كه ماوه‌ى كارى
كابینه‌كه‌ى به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت) سازكرد سه‌باره‌ت به قسه
هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى راگه‌یاندنه‌كان ده‌رباره‌ى
بارودۆخى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیاى DNOى
نه‌رویجى.
پرسیار: بۆچوونى به‌رێزتان چیه سه‌باره‌ت به‌و قسه
هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ى كه له چه‌ند ده‌زگایه‌كى ڕاگه‌یاندندا
بڵاو كرایه‌وه ده‌رباره‌ى كێشه‌ى DNO و تێوه‌گڵانى وه‌زاره‌تى
سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌و
كێشه‌یه‌دا؟
- ئه‌مه هه‌ڵمه‌تێكى ڕاگه‌یاندنى زۆر ناڕه‌وا بوو دژى
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سیاسه‌تى نه‌وت و گازى،
به‌تایبه‌تى دژى د. ئاشتى هه‌ورامى وه‌زیرى سامانه
سروشتیه‌كان. ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى ته‌واوى رووداوه‌كه بكه‌یت،
له‌خۆت ده‌پرسیت چى بڵاو كرایه‌وه و بۆچى به‌م شێوازه
بڵاوكرایه‌وه و له‌به‌رچى به‌م شێوه‌یه‌ى كه بوو
راگه‌یه‌ندرا.
ده‌مه‌وێ ڕوونى بكه‌مه‌وه كه د.ئاشتى هه‌ورامى هه‌موو كات
به سیفه‌تى خۆى وه‌ك وه‌زیر و به ئاگادارى من و به‌و
ڕێنماییانه كارى كردوه كه من په‌سه‌ندم كردوون..
ئێستا نامه‌یه‌كم به‌ده‌ست گه‌یشتووه له‌بانكى HSBC كه
مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، له نامه‌كه‌دا ده‌ڵێن
به‌كارهێنانى حیسابێك به‌ناوێكى تر به ته‌واوى ئاسایی و
یاساییه و بانكى HSBC له جیاتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
ئه‌م كاره‌ى كردوه و حیسابێكى ره‌سمى حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستانى به‌كارهێناوه ئه‌و كاته‌ى كه پشكه‌كانى كڕیوه.
له نامه‌كه‌یاندا كه ئاراسته‌ى منیان كردوه، بانكى HSBC
ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه:
" هه‌موو حیسابه‌كان به‌ڕێكوپێكى له‌ژێر ناوى وه‌زاره‌تى
سامانه سروشتیه‌كان- حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران، هه‌رێمى كوردستان-عێراق دامه‌زراون. به پێى ڕێنمایى
نووسراو كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه پێمان گه‌یشتووه".
"هه‌موو كاتێك ئه‌م حیسابانه به گوێره‌ى ئه‌و شێوازه‌ى كه
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بانكى HSBC پێكه‌وه
له‌سه‌رى ڕێك كه‌وتوون كاریان پێ كراوه و هه‌روه‌ها به
واژووى ده‌سه‌ڵات پێدراوان بووه، كه هه‌موو كاتێكیش وێنه‌ى
ئه‌سڵى ڕێنمایى نووسراوى به‌ڕێزتانى له‌گه‌ڵ بووه كه ئێمه
لهHSBC به ده‌ستمان گه‌یشتووه".
" حیسابى كڕینى پشكه‌كان حیسابێكى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستانه. ته‌نها پاره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به‌كار هاتووه بۆ
كڕینى ئه‌م پشكانه و هه‌موو داهاتى فرۆشتنه‌كه دووباره
خراوه‌ته سه‌ر حیسابه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له بانكى HSBC ".
"به مه‌به‌ستى كڕینى پشكه‌كان، بانكى HSBC ئه‌و كاره‌ى له
جیاتى حكومه‌تى هه‌رێم ڕاپه‌ڕاندووه، و حیسابێكى بانكى HSBC
به‌ناوێكى تایبه‌تى به‌كارهێناوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. ئه‌م
كاره‌ش به ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان
كراوه".
"به‌كارهێنانى حیسابێكى تایبه‌تى له جیاتى ناوى ڕاسته‌وخۆى
ئه‌و لایه‌نه به‌دڵنیاییه‌وه شتێكى ئاسایى و یاساییه و
زۆرجار به‌كاردێت له‌لایه‌ن ڕێكخراوى حكومى و كۆمپانیا و
وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ پاراستنى تایبه‌تمه‌ندى خۆیان"
ئه‌مانه راستی بێگومانن كه رێگه‌یان نه‌ده‌دا هیچی بۆ
هه‌ڵبه‌سترێ.
هه‌روه‌ها له رێگه‌ى ئه‌و بانكه‌وه زانیومانه كه بۆرسه‌ى
ئۆسلۆ ڕۆژى 3/11/2008 ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه كڕیاره‌كه
"وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستانه. داواكارى كڕینه‌كه‌ش له‌لایه‌ن د.ئاشتى هه‌ورامى
وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
پێشكه‌شكراوه. ناونیشانیشیان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، هه‌ولێر،
كوردستان، عیراقه.
له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كى به‌ده‌ر له تێگه‌یشتنى ئێمه، ئه‌م
راستیانه له لایه‌ن بۆرسه‌ى ئۆسلۆوه بڵاو نه‌كرانه‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن پشتیان به ڕاستیه‌كان
ببه‌ستایه‌و به شێوه‌یه‌كى ڕه‌وا و دروست ڕاپۆرته‌كانیان بڵاو
بكردایه‌وه ئه‌وا هیچ رێگه‌ى به‌م جۆره قسه
هه‌ڵبه‌ستراوانه نه‌ده‌دا كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و
وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان رووبه‌رووى بوونه‌وه.
له سه‌ره‌تاوه ئاشكرابوو كه هه‌موو كاره‌كان به شێوه‌یه‌كى
رێك و پێك و یاسایی و به گوێره‌ى په‌یڕه‌و و ڕاسپارده‌كانى
بانكه‌كه‌مان ئه‌نجام درابوو. هیچ كات هیچ گومانێك له
پرۆسه‌كه نه‌بوو. ئه‌مه‌ش له‌میانى كۆبونه‌وه‌ى گه‌وره
ڕاوێژكارمان د.خالد ساڵح له‌گه‌ڵ بۆرسه‌ى ئۆسلۆ ڕوون كرایه‌وه
وه‌كوو بڵاو كرایه‌وه له ڕۆژى 28/9 كه تیایدا بۆرسه‌كه
پشتڕاستى كرده‌وه كه "هیچ كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى
هه‌رێمى كوردستاندا نیه و كه‌وا حكومه‌تى هه‌رێم هیچ كات له
مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌دا نه‌بووه" له لایه‌ن بۆرسه‌ى
ئۆسلۆوه.
ئێره كلیك بكه بۆ بینینى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى بۆرسه‌ى ئۆسلۆ
پرسیار: ده‌بێ پێشبینى چى بكه‌ین ئێستا كه رووبدات له‌و
چوارچێوه‌یه‌دا ؟
- راستیه‌كان له‌به‌ر ده‌ستماندان و ده‌توانین وێنه‌یه‌كى
دروست دابین بكه‌ین بۆ ئه‌و كارانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستان كردوویه‌تى و چى روویدا له ئاكامى بڵاوكردنه‌وه‌ى
ئه‌و زانیاریانه له لایه‌ن بۆرسه‌ى ئۆسلۆ كه بووه مایه‌ى
بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌موو قسه هه‌ڵبه‌ستراوانه. هه‌روه‌ها
ئێمه دوو نامه‌مان له كۆمپانیاى DNOوه پێگه‌یشتووه كه
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌ندێك هۆكارى تایبه‌ت له‌دواى
ئه‌وكاره به مه‌به‌ست و ناڕه‌وایانه بوو كه له
نه‌رویجه‌وه رێكخرا، ڕاستى ئه‌وه‌یه كه كڕینى پشكه‌كان
یارمه‌تى كۆمپانیاكه‌ى دا بۆ به‌رده‌وامبوون له به‌رنامه‌ى
كاریان.
نامه‌ى كۆمپانیای DNO بۆسه‌ركردایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و
نامه‌ى كۆمپانیای DNO بۆ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان
هه‌روه‌ها بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌و ده‌رخستنى ڕاستیه‌كان من
داوا له په‌رله‌مانى خۆمان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین
كات لێژنه‌یه‌ك پێك بهێنن بۆ بینینى ڕاستیه‌كان. هۆكارى
ئه‌وه‌ش زۆر ساده‌یه: من هیچ گومانم له خه‌یاڵدا نیه
به‌رامبه‌ر به كاره‌كانى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌كان. وه‌ك
سه‌رۆك وه‌زیر، من به‌رپرسیار بووم له سیاسه‌تى نه‌وت و گازى
حكومه‌تى هه‌رێم. من شانازم به ده‌ستكه‌وته‌كانمان. ئه‌گه‌ر
كه‌سانێك هه‌بن بیانه‌وێ جێگه به سیاسه‌تى ئێمه له‌ق بكه‌ن
و له نائومێدى خۆیاندا وه‌زیر بكه‌نه مه‌به‌ست، من ده‌توانم
گه‌لى خۆمان دڵنیا بكه‌مه‌وه كه ستراتیژیه‌ت و سیاسه‌تمان
هه‌ر وه‌ك جاران به سه‌قامگیرى به‌رده‌وام ده‌بێت.
|