|
ویندۆزی حه‌وت خرایه بازاره‌وه

نوێترین
سیسته‌می کار پێکردنی کۆمپانیای ویندۆز که به (ویندۆز حه‌وت)
ناو ده‌بدرێت، ئه‌مڕۆ خرایه بازاره‌وه
به گوێره‌ی هه‌واڵێکی
ماڵپه‌ڕی (بی بی سی) ئه‌مڕۆ له شاری له‌نده‌ن له به‌یانی
زووه‌وه زیاتر له 500 که‌س له‌به‌رده‌م یه‌کێک له
فرۆشگاکانی سه‌ر به کۆمپانیای PC World کۆ بوونه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی یه‌که‌مین دانه‌ی ئه‌و نه‌رمه‌واڵه‌یه بکڕن
گوته‌بێژی ئه‌و کۆمپانیایه رایگه‌یاندووه له نیوه شه‌و کات
یه‌کی به‌یانی، هه‌ر ده‌قه‌یه‌ک سێ دانه له‌و ویندۆزه
فرۆشراوه. یه‌کێک له هۆکاره‌کانی پێشوازی زۆری خه‌ڵکی له‌و
ویندۆزه بوونی گرفتی زۆر له ویندۆز ویستا بووه
(ویندۆز ویستا) گرفتی زۆری بۆ به‌کارهێنه‌ران دروست ده‌کرد،
بۆیه زۆرێک له کۆمپانیاکان و فه‌رمانگه‌کان به کاریان
نه‌ده‌هێنا و ئه‌مه‌ش زیانێکی زۆری به کۆمپانیای مایکرۆسۆفت
گه‌یاندووه
وا دێته به‌رچاو که مایکرۆسۆفت ئه‌و په‌یامه‌ی
به‌کارهێنه‌رانی به باشی وه‌رگرتووه و ویندۆزێکی نوێتری
خستووه‌ته بازاره‌وه
|